لە سلێمانی پزیشکێک بە گوللـە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لە نهۆمی دووەم گوللـەی لە خۆی داوە، لەکاتێکدا منداڵەکانی لە خوارەوە بوون

K24 - سلێمانی:

پزیشکێک لە سلێمانی بە گوللـەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند: "د. یاسین، پزیشکی مێشك و ده‌مار بە گوللـەیەک لە ناو ماڵەکەیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".

گوتەبێژەکەی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد، ئەو دەمانچەیەی پزیشکەکە بەکاریهێناوە لە جۆری"تارق" بووە و یەک گوللـەی پێ لە سەری خۆی داوە.

لەبارەی هۆکاری رووداوەکە، سەرکەوت ئەحمەد گوتی: "هێشتا هۆکارەکەی دیار نییە، بەڵام پزیشکەکە لە نهۆمی دووەم گوللـەی لەخۆی داوە، لەکاتێکدا ماڵ و منداڵی لە خوارەوە بوون".