پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌و مامۆستایانه رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنایان پێشێل كردووه
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی هه‌ولێر ره‌تیده‌كاته‌وه، هێزه‌كانی پۆلیس هیچ كه‌سێكیان ده‌ستگیركردبێت و ده‌ستیان له كه‌س دابێت و ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی روویداوه، ئه‌م مامۆستا بەڕێزانە بەبێ مۆڵەت گردبوونەوەیان ئەنجامداوە و رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنایان پێشێل کردوون".
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "كوردستان24" نێردراوه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و قسانەی ناوبراو هیچ بنەمایەکی راستی نییە و بەهیچ شێوەیەک هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە و نە ئەو مامۆستا بەڕێزە و نەکەسانیتریش دەستیان بۆ نەبراوە، ئەوەی روویداوە ئەم مامۆستا بەڕێزانە بەبێ مۆڵەت گردبوونەوەیان ئەنجامداوە و رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنایان پێشێل کردوون و لەلایەن هێزەکانی پۆلیس بەشێوازێکی زۆر یاسايی و مەدەنیانە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەوڵیانداوە بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوەیان پێ‌بکرێ".
ئه‌مڕۆ له گردبوونه‌وه‌یه‌كدا ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئاینی له شاری هه‌ولێر له به‌رده‌م مزگه‌وتی سه‌واف له شاری هه‌ولێر داوایان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی كرد، به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا وتاری هه‌ینی له مزگه‌وته‌كان بخوێنرێته‌وه.
دوای گردبوونه‌وه‌كه، عوسمان كانی كورده‌یی مامۆستای ئاینی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، "هێزه‌كانی ناوخۆ و ئاسایش لێیانداوه" و گوتیشی: "سكاڵا له دژی هێزه‌كانی ناوخۆ تۆمار ده‌كه‌م"،.
له به‌رامبه‌ریشدا پۆلیسی هه‌ولێر وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "دووبارەی دەکەینەوە هەموو بەڵگە و وێنە و ڤیدۆکان لە بەردەستن کە هیچ کەس دەستگیرنەکراوە و کەسیش دەستی بۆ نەبراوە، هەموو ئه‌وه‌شی لەوبارەیەوە دەگوترێ دوورن لە راستی و بە هەموو شێوەیەک قسەکانی ئەو مامۆستا بەڕێزە رەتدەکەینەوە".