له‌ سنه‌ دوو زیندانی كورد له‌سێداره‌ دران

لە دوو رۆژدا

K24 - ھەولێر:

هاووڵاتییەکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە لە سێدارەدراو پێرێش یەكێكی دیكە لەسێدارە درابوو.

بە گوێره‌ی زانیاری رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، لە دوو رۆژدا، دوو هاووڵاتی کورد لە ئێران لە سێدارەدراون. بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە حوکمی لەسێدارەدان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی فایق ئەحمەدی، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێكرا، ئەم زیندانییە 13 ساڵە لە زیندان راگیراوە.

ڕۆژی دووشەممەش هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی کەیوان ڕەزا قولی لە زیندانی سنە لە سێدارە درابوو.  ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لەسێدارەدراون .