سوپای عێراق: به‌توندی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا ئیدانه ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، عێراق هه‌رگیز رێگه نادات خاكه‌كه‌ی بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێنرێت و جه‌ختیكرده‌وه، "پێویسته توركیا رێز له سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌مان بگرێت".
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "العربیة"، یه‌حیا ره‌سوڵ دووپاتیكرده‌وه، چه‌ندین رێگه‌مان هه‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا.
گوتیشی: سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌مان هێڵی سووره. هه‌رگیز رێگه ناده‌ین ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ری و به‌توندی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا ئیدانه ده‌كه‌ین".
پیشتریش له به‌یاننامه‌یه‌كدا یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاندبوو، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به به‌هه‌ده‌ردانی خوێنی عێراقییه‌كان لێبورده نابین و گوتی: "به توندی ئه‌و هێرشه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا ئیدانه ده‌كه‌ین، كه ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازه‌كانمانی كرده ئامانج و به‌و هۆیه‌وه فه‌رمانده‌ی لیوای دوو له ناوچه‌ی یه‌كی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور و فه‌رمانده‌ی فه‌وجی سێ شه‌هید بوون و فه‌رمانده‌ی فه‌وجی یه‌ك و ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری و دوو له پاسه‌وانه‌كانیشیان بریندار بوون".