هه‌په‌گه: "فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی خواكورك له ئاكامی بۆردومانه‌كه‌ی توركیا شه‌هید بووه"
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل(هه‌په‌گه)، باڵی سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له ئاكامی هێرشی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا بۆ سه‌ر كاروانێكی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی "هه‌رێمی خواكورك"ـی په‌كه‌كه، به ناوی "عەگید گارزانی" شه‌هید بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: عه‌گید گارزانی، "له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی توركیا له 11ی ئاب له‌گه‌ڵ به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی عێراق شه‌هید بووه".
عه‌گید گارزان، ناوی راسته‌قینه‌ی "موراد کالکۆ"یه و خه‌ڵكی ناوچه‌ی "قرس"ـه. له 1975 له‌دایكبووه. له 1993 په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه كردووه. له ناوچه‌ی "خه‌رزان" پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌كه‌كه‌ی وه‌رگرتووه و دواتر 18 ساڵ له زاگرۆس گه‌ریلا بووه. دواتر روویكردووه‌ته ناوچه‌ی "بۆتان" و تا رۆژی شه‌هیدبوونی 27 ساڵ بێ دابڕان گه‌ریلا بووه.
رۆژی (11ی ئاب/ ئۆگستی 2020)، له دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری سه‌ر به عێراق، له لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیاوه، بۆردومانی ئۆتۆمبێله‌كانیان كرا و له ئاكامدا جگه له عه‌گید گارزانی، دوو فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور "شه‌هید" بوون.
دوای ئه‌و رووداوه، حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیای بۆ به‌غدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق له به‌یاننامه‌ی جیاجیادا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی توركیایان كرد و به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقیان له‌قه‌ڵه‌مدا.
هاوكات له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، پێویسته هه‌رچی زووتره په‌كه‌كه و سوپای توركیا ناكۆكی و ململانێی سه‌ربازی خۆیان له خاكی هه‌رێمی كوردستان ببه‌نه ده‌ره‌وه و چیدیكه خه‌ڵكی كوردستان نه‌بێته قوربانی ئه‌و شه‌ڕه.
سه‌رچاوه: ANF