ده‌زگای رۆشنبیری پارتی: یه‌كگرتوو تۆمه‌تی بێ بنه‌ما ده‌خه‌نه پاڵ حكومه‌ت
K24 – هه‌ولێر:
بەشی رۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی دایه‌وه و رایگه‌یاند، "یه‌كگرتوو له‌جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ك حزبێكی سیاسی كوردستانی هاوكار و پشتگیر بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵه‌كان یه‌كبخرێن و ئه‌م قه‌یرانه تێپه‌ڕێنین، ئاماده‌باشی ده‌رببڕن بۆ چاره‌سه‌رێكی بابه‌تیانه‌ی ئه‌م كێشانه، هه‌وڵی چه‌واشه‌كاریان خستووەته گه‌ڕ و تۆمه‌تی بێ بنه‌ما ده‌ده‌نه پاڵ هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ "كوردستان24" نێردراوه، هاتووه: "خزمەتکردن و باشکردنی گوزەرانی ھاووڵاتیان و رەخساندنی زەمینەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و دەروونی گونجاوی شایستەی گەلی خۆڕاگری کوردستان بە مزایەدەکردن و تۆمەت بەخشینەوە نایەتەدی وەک چۆن لە رابردووش مزایەدەچییەکان ھیچیان بۆ خەڵک و خۆشیان بەدەست نەھێناوە".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
وه‌ڵامێك لەبەشی رۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆ راگه‌یه‌ندراوەکەی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان
دوێنێ 12ـی ئابی 2020، ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێکی ده‌رباره‌ی دۆخی ھەرێمی کوردستان بڵاوكردووەتەوە، له‌و راگه‌یه‌ندراوەیاندا به‌شێوه‌یه‌كی نالۆژیکانە كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی بێبنه‌مایان ریزكردوون و ئاراسته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی تا ئێستاش یه‌كگرتوو له به‌شێكدا خۆی به‌شداری داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت نه‌بێت، له‌مه‌ش زیاتر ئه‌نجوومه‌نی یه‌كگرتووی ئیسلامی باس له بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تاوه هه‌موو رێگه‌یه‌كی بۆ تەشەنە نەکردنی ئه‌م په‌تایه گرتووەتە بەر، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی گاڵته‌یان به هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت ده‌كرد و، له سۆشیال میدیاوه رایان ده‌گه‌یاند كه ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونی نییه و حكوومه‌ت بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی ئه‌م رێوشوێنه توندانه‌ی گرتووەتە به‌ر!
سه‌باره‌ت به بژێوی هاووڵاتیان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستانیش، راگه‌یه‌ندراوەکەی یه‌كگرتوو له‌جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ك حزبێكی سیاسی كوردستانی هاوكار و پشتگیر بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵه‌كان یه‌كبخرێن و ئه‌م قه‌یرانه تێپه‌ڕێنین و، ئاماده‌باشی ده‌رببڕن بۆ چاره‌سه‌رێكی بابه‌تیانه‌ی ئه‌م كێشانه، هه‌وڵی چه‌واشه‌كاریان خستووەته گه‌ڕ و تۆمه‌تی بێ بنه‌ما ده‌ده‌نه پاڵ هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت و، ده‌یانه‌وێت قه‌یرانی دارایش ھاوشێوەی پەتای كۆرۆنا وه‌ك كارتێكی سیاسی بۆ مه‌رامی حزبی به‌كاربهێنن. ھەروەک له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یەندراوەکەدا باس له پرۆسه‌ی چاكسازی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت خۆیان وا نیشان بدەن کە په‌رۆشی چاكسازین، دیاره پرۆسه‌ی چاكسازی وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی گشتگیر له چوارچێوه‌ی یاسادا ده‌ستی پێكراوه و، پرۆسه‌کە له‌وه گه‌وره‌تره كه بكرێته موزایه‌ده‌یه‌كی سیاسی بێ بنه‌ماو و به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان وه‌ك داهێنه‌ری چاكسازی وێنا بكه‌ن و، وای نیشانبدەن كه هه‌نگاوی جیددی بۆ پرۆسه‌ی چاكسازی هه‌ڵنه‌گیراوه.
ئه‌وه‌ی بۆ ئێستای بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وله‌ویه‌ته، ئه‌وه‌یه كه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نه كوردستانییە دڵسۆزه‌كان له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندابن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق، بەپێچەوانەوە ئەو كه‌لێنه‌ی ئێوه‌ومانان ده‌یخه‌ینه‌ڕوو، لایه‌نی دیكه گره‌وی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و،جێگه‌ی خۆیه‌تی ئه‌وه‌ش بڵێین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی به‌غدا خۆی له گه‌یشتن به‌رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌دزێته‌وه، بەشێک له ناوخۆش ھاوکاری رەوایەتییدان بەو خۆدزینەوەیەی بەغدان و، ئامانجیانه باردۆخی هه‌رێم ئاڵۆز بێت بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێوه‌ربگرن، کە ئه‌مه‌ش یاریكردنه به ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان و تاسه‌ر هاووڵاتیانی پێ چه‌واشه ناكرێت.
لە کۆتایدا رێگا دروستەکە بۆ چارەسەرکردنی گرفتە سیاسی و ئابوورییەکان و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، یەکدەستی و قوڵکردنەوەی گیانی ھاریکاری و پێکەوەیی سەرجەم ھێز و لایەنە کوردستانییەکانە نەک مزایەدەکردن و گوتاری بێ کردار، بۆیە دووپاتی دەکەینەوە کە خزمەتکردن و باشکردنی گوزەرانی ھاووڵاتیان و رەخساندنی زەمینەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و دەروونی گونجاوی شایستەی گەلی خۆڕاگری کوردستان بە مزایەدەکردن و تۆمەت بەخشینەوە نایەتەدی وەک چۆن لە رابردووش مزایەدەچییەکان ھیچیان بۆ خەڵک و خۆشیان بەدەست نەھێناوە...
بەشی رۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
13ـی ئابی 2020