هه‌شت مامۆستای ئاینی ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ئه‌وقاف ئاشكرا ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و مامۆستا ئاینیانه‌ی دوێنێ له‌گه‌ڵ پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی كۆببونه‌وه، ئه‌مڕۆ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه و تێیدا ره‌تیده‌كه‌نه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنیان له‌گه‌ڵ وه‌زیردا، وه‌زیر جوێنی به هیچ مامۆستایه‌ك دابێت و مامۆستایان و وه‌زیر په‌لاماری یه‌كتریان دابێت و رایده‌گه‌یه‌نن، "لە کاتی وتووێژکردن هەندێك لێكتێنەگەيشتن روویدا بۆ نموونە: وەکوهەڵچوون لەکاتی وتووێژکردن کە ئەمە شتێکی سرووشتیە لە کاتی مناقەشە کردندا، بەڵام خۆشبەختانە کۆتایەکەی بەخێر و خۆشی هات".
دوای خۆپیشاندانی ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئاینی له به‌رده‌م مزگه‌وتی سه‌واف كه داوایان ده‌كرد، ده‌رگای مزگه‌وته‌كان بۆ نوێژی هه‌ینی بكرێته‌وه، په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، گوایه لێیان داوه، به‌ڵام پۆلیسی هه‌ولێر و ئه‌وقافی هه‌ولێر ره‌تیانكرده‌وه، هیچ حاڵه‌تێكی له‌و جۆره روویدابێت.
دوای ئه‌و رووداوه، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، بانگهێشتی ژماره‌یه‌ك له‌و مامۆستایانه‌ی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له باره‌ی داواكارییه‌كانی مامۆستایانی ئاینی بكه‌ن.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، كه دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، گوایه وه‌زیری ئه‌وقاف جوێنی به مامۆستایان داوه و گرژی درووست بووه و مامۆستایان و وه‌زیر رووبه‌ڕووی یه‌كدی بوونه‌ته‌وه و پاسه‌وانه‌كانی وه‌زیر بانگكراوون بۆ ئه‌وه‌ی له مامۆستایان بده‌ن و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوایه وه‌زیر هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك و باسی كردووه.
له وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌دا، ئه‌مڕۆ ئه‌و مامۆستا به‌شدارانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: "ئێمە هەشت مامۆستای ئایينى شاری هەولێر و دەورووبەری لە رۆژی چوارشەمە کاتژمێر سێ لەلایەن وەزیری ئەوقاف بانگ کراین بۆ گفتگۆ کردن لەسەر ئەم خاڵانە: 1- کردنەوەی وتار و نوێژی هەینی. 2-چۆنیەتی خۆ پاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و وشیار کردنەوەی خەڵکی. 3- دانانی سنوورێکی یاسایی بۆبێڕێزی نەکردن بەرامبەر ئاین و رەمزەکانی".
هه‌روه‌ها هاتووه: "دوای ئاڵۆگۆڕکردنی قسە و پێشنیاز و نیشاندانی دڵسۆزی بۆ خوا و خەڵک و خاک و ئەم باروودۆخەی هەرێم و بەتایبەتی هەولێری خۆشەویست کە پێیدا دەڕوا، لە کاتی وتووێژ کردن هەندێك لێكتێنەگەيشتن لە وتووێژكردنەكەدا روویدا بۆ نموونە: وەکوهەڵچوون لەکاتی وتووێژکردن کە ئەمە شتێکی سرووشتیە لە کاتی مناقەشە کردندا، بەڵام خۆشبەختانە کۆتاییەکەی بەخێر و خۆشی هات و داواکارییەکان بە ئەرينی وەرگیران و بەڵێندرا کە بەجدی کار لەسەر داواکارییەکان بکرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "جەنابی وەزیر گوتی: دەرگای وەزارەت و بەڕێوبەرایەتییەکانمان کراوەیە بە رووی مامۆستایانی ئاینی بەڕێز، دەتوانن بە رێگەی ئەوقاف هەر داواکارییەکی خۆیان و خەڵکی موسڵمان بگەینن، نەک بە رێگای تر لەوانەیە خەڵکانێک بە مەرامێکی تر بەکاریان بێنن. پاشان بەڕێزەوە بەڕێکراین لەلایەن جەنابی وەزیر و دەستەی وەزارەت. بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانی ئێمەی مامۆستایان بوو لە فەیسبووک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەندێک پەیج بابەتێکیان بڵاو کردەوە بەبێ ئاگایی مامۆستایان کە زۆر دوور بوو لەو راستیانەی کە ئێمە ئاماژەمان پێ کرد".
له روونكردنه‌وه‌كه‌یاندا ئه‌و هه‌شت مامۆستا ئاینییه وه‌ڵامی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌یان داوه‌ته‌وه و نووسیویانه ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه دوورن له راستییه‌وه كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، له‌وانه:
1- گوایە وەزیر جوێن و قسەی ناشیرینی گوتبێت بە مامۆستایان.
2- درووستبوونی شەڕ و قسە لەنێوان مامۆستایان و وەزیر.
3- مامۆستایانی ئاینی و وەزیر پەلاماری یەکتریان دابێ.
4- پاسەوانەکانی وەزیر و چەند چەکدارێک بانگ کرابن لە مامۆستایان بدەن، بەڵکوو هیچ چەکدار و پاسەوانێک لە شوێنی دانیشتن نەبوون تەنها کارمەندانی وەزارەت بوون.
5- باسی کەسایەتیەک کرابێ تانەی لێ درابێت.
6- تەلەفۆن کرابێ بۆ مامۆستایەکی ئاینی پێ گوترابێ لەلایەن خودی وەزیر ئەم رووداوە داپۆشە ئەگینا دەرت دەکەم.
دیارە هەموو ئەمانە دوورن لەڕاستی دانیشتنەکە".