هێرشی مووشه‌كی كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د

میلیشیاكان تۆمه‌تبار ده‌كرێن

K24- ھەولێر

بنكەی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین مووشەكباران كرا.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، بنكەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین بە سێ مووشەكی كاتیۆشا كراوەتە ئامانج.

لە راگەیاندنەكەدا ھاتووە، وەك زانیاری سەرەتایی ھێرشەكە ھیچ زیانێكی لێنەكەوتووەتەوە.

بنكەی ئاسمانی بەلەد كە ھێزەكانی ئەمەریكای تێدایە، لە ماوەی رابردوودا چەند جارێك كراوەتە ئامانج. بە ئامانجكردن و ھێرشكردنە سەر ئەو بنكانەی ھێزەكانی ئەمەریكا و ھاوپەیمانی نێوەدەوڵەتیی تێدانە لەگەڵ كاروانەكانیان لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا زیادی كردووە و زۆربەی ھێرشەكان بە كاتیۆشا و بۆمبی چێندراو ئەنجام دەدرێن.