بۆ لێكۆڵینەوە لە دەركەوتنی تەنە فڕیوه نهناسراوهكان پێنتاگۆن تیمێكی نوێ پێكدههێنێت
K24 - ھەولێر:
كەناڵی "سی ئێن ئێن" رایگەیاند، وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا "پێنتاگۆن" بڕیاریدا دووبارە تیمێكی كاركردن پێكبهێنێت بۆ لێكۆڵینەوە لەو راپۆرتانەی فڕۆكەوانە سەربازییەكانی ئەمەریكا، كە ئاماژەیان به تهنه فڕیوه نهناسراوهكان كردووە.
ھەروەھا كەناڵەكە لە زاری سەرچاوەیەكی پێنتاگۆنی گواستووەتەوە، دیڤید نووكفیست، جێگری وەزیری بەرگری سەرپەرشتی تیمەكە دەكات و مەزندە دەكرێت لەچەند رۆژی داھاتوودا بەفەرمی رابگەیەنرێت.
ئاماژەشكراوە، بەوەی چەندین جار، ئەندامانی كۆنگرێس و بەرپرسانی پێنتاگۆن نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لە سەر بابەتی تەنە فڕیوه نهناسراوهكان، كە بە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكادا دەفڕن و بوونەتە مەترسی لەسەر فڕۆكە سەربازییەكانیان.
تا ئێستا ھیچ كۆدهنگیەك لەسەر ئەو جۆرە تەنانە نییە. ھەندێك لەو بڕوایەدان، كە فڕۆكەی چاودێرینە و دوژمنانی ئەمەریكا لەسەر زەوی بەكاریان دەھێنن، نەك بوونهوهری ئاسمانی.
پێشتر، بەشی لێكۆڵینەوەكانی تایبەت لە ھێزەكانی ئاسمانی ئەمەریكا مامەڵەی لەگەڵ پرسەكانی پەیوەست بە تەنە فڕیوه نەناسراوەكان كردووە.
لە تەممووزی رابردووشدا رۆژنامەی "نیویۆرك تایمز" ئاشكرایكردبوو، پێنتاگۆن بەنیازە بەشێك لەو زانیاری و داتایانەی پەیوەستە بەو مەسەلەیەوە، كە پێشتر كۆیكردوونەتەوە، لە نھێنییەتی دەریانخات و ھاووڵاتیان له ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی ئاگادار بكاتەوە، ئەمەش دوای وەرگرتنی رەزامەندی دەزگای ھەوڵگری.
سەرچاوە: CNN