له سلێمانی سه‌ردانی گۆڕستانی كۆچكردووان به كۆرۆنا ده‌بێته پاره

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه له سلێمانی له كاتی سه‌ردانی گۆڕستاندا، بڕی 500 دیناریان وه‌ك نرخی پلیتی چوونه ژووره‌وه لێسه‌ندراوه و شاره‌وانی سلێمانیش بێئاگایی خۆی له‌و حاڵه‌ته ده‌رده‌بڕێت.
یه‌كێك له‌و هاووڵاتیانه‌ی ئه‌مڕۆ پاره‌ی لێ وه‌رگیراوه، له رێگه‌ی مۆبایله‌وه په‌یوه‌ندی به كوردستان24 كرد و رایگه‌یاند، ده‌یان هاووڵاتی ئه‌مڕۆ له كاتی سه‌ردانی گۆڕستانی تایبه‌ت به كۆرۆنا ناچار كراوون بڕی 500 دینار وه‌ك نرخی پسووله‌ی چوونه ناو گۆڕستانه‌كه بده‌ن.
ئه‌و هاووڵاتییه گوتیشی: گۆڕی باوكم له‌وێیه. به بێ نازی به‌جێی هێشتین، نه‌مانتوانی مه‌راسیمی شایسته‌ی بۆ بكه‌ین، نه‌مانتوانی پرسه‌ی بۆ دابنێین، گۆڕه‌كان له گۆڕی خه‌ڵكی ئاسایی قوڵترن، هه‌موومان قبووڵكردووه، ته‌نیا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، به‌ڵام ئێستا بۆ سه‌ردانیشیان داوای پاره ده‌كرێت، ئه‌مه له كوێی دنیا هه‌بووه؟".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌مڕۆ دوو كه‌سی به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌ب له سه‌ر رێگه‌ی گۆڕستانه‌كه بوونه و پسووله‌یان پێ بووه و بڕی 500 دیناری عێراقییان له‌و هاووڵاتیانه سه‌ندووه، كه بۆ سه‌ردانی گۆڕستانه‌كه چوونه و به هاووڵاتیانی وتووه، ئه‌و پاره‌یه بۆ شاره‌وانی سلێمانییه.
له به‌دواداچوونی ئه‌و پرسه، كوردستان24، په‌یوه‌ندیكرد بە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانییەوە و له‌و باره‌یه‌وه بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی "زەردەشت رەفیق مه‌حموود" گوتی: شارەوانی بەھیچ جۆرێك ئاگاداری ئەو بابەتە نییە و رێكاری یاسایی لە بەرامبەر ئەو كەسانە ده‌گرینه‌به‌ر، كه ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه.
