له 24 كاتژمێری رابردوودا سێیه‌م حاڵه‌تی مردن به كۆرۆنا له سۆران تۆمار كرا

K24 – سۆران:
فەخرەدین وەیسی عەبدوڵڵا بەرپرسی لیژنەی بەخاکسپاردنی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەربە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سۆران بەکوردستان24ی راگەیاند توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا بەناوی (س، ا) تەمەن 54 ساڵ دانیشتووی سۆران، گیانی لەدەستدا.
به گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هاووڵاتییه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له 24 كاتژمێری رابردوودا، به هۆی كۆرۆنا له سنووری سۆران گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته 3 كه‌س.
فەخرەدین وەیسی عەبدوڵڵا بەرپرسی لیژنەی بەخاکسپاردنی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گوتیشی: ته‌رمی قوربانییه‌كان بە رێکاری خۆپارێزی و بە لەبەرچاو گرتنی رێکارە ئاینییەکانی ئیسلام ئه‌سپه‌رده‌ی خاك ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها گوتی: لە کۆی (686) توشبووی سۆران و رواندز ئەمە (8)مین حاڵەتی گیان لەدەستدانە، لەپاڵ بەرزبونەوەی بەرچاوی توشبوون بەکۆرۆنا ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردنیش لەبەرزبونەوەی بەرچاودایە و دۆخەکە بەجۆرێک خراپە بەرپرسانی ئیداری و تەندروستی نیگەران کردووە.