شه‌ڕ و بۆردومانی توركیا و په‌كه‌كه ژیانی هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵای هه‌راسان كردووه
K24- هه‌ولێر:
شه‌ڕوپێكدادان و بۆردومان له ناوچه سنوورییه‌كان له نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا به‌رده‌وامه، چه‌ند رۆژێكه دوكه‌ڵ و ئاگر ناوچه‌كه‌ی ته‌نیوه، بۆردومانه‌كان وێڕای زیانی گیانی، بووه‌ته هۆی سووتانی به‌شێك له پاوانی گوندنشینان به تایبه‌تیش له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا، و ئاژه‌ڵدارانیش زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه و ناتوانن سوود له پاوانه‌كانیان وه‌رگرن.
له‌كاتێكدا ژیانی زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه له‌سه‌ر ئاژه‌ڵدارییه، به‌ڵام وه‌ك ئایدن ناجی، كه كاری شوانی ده‌كات ده‌ڵێت: به‌هۆی سووتانی به‌شێك له پاوانی ده‌وروبه‌ری گونده‌كه‌ی له بۆردومانه‌كاندا، ناچاره مه‌ڕ و ماڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر لێواری شه‌قامی سه‌ره‌كی بله‌وه‌ڕێنێت، چونكه به‌هۆی مه‌ترسی بۆردومان و فڕۆكه‌كانی توركیا، ناتوانێت له گونده‌كه‌ی دووربكه‌وێته‌وه.
ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا ناوچه‌یه‌كی سنوورییه، بۆیه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه به پاساوی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆردومان ده‌كرێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه وێڕای سووتانی رووبه‌رێكی فراوانی ره‌ز و پاوانی گوندنشینان، ده‌یان گوندیش له ترسی بۆردومانه‌كان چۆڵ كراون.
H.B