كریستیانۆ پێشنیازی گواستنه‌وه‌ی بێنزێمای بۆ یوڤێنتۆس كردووه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ شوێنگره‌وه‌ی گۆنزالۆ هیگواین پێشنیازی گواستنه‌وه‌ی كه‌ریم بێنزێمای بۆ به‌رپرسانی یوڤێنتۆس كردووه.
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی (Sport Italia) ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی یوڤێنتۆس بڕیاری كۆتاییان داوه و له‌م هاوینه گۆنزالۆ هیگواین ده‌فرۆشن، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه هێما بۆ ئه‌وه كراوه كه ئه‌گه‌رێكی نزیكه پاوڵۆ دیبالا په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ئاندرێ ئانێلی سه‌رۆكی یوڤێنتۆس له‌سه‌رهێڵه بۆ ئه‌وه‌ی هێرشبه‌رێكی گونجاو بۆ هێڵی پێشه‌وه‌ی یوڤی بگوازنه‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی پێشنیازی بۆ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه له‌م هاوینه كه‌ریم بێنزێما بگوازنه‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ و كه‌ریم بێنزێما ماوه‌ی 9 ساڵ له نێوان 2009 تا 2018 به‌یه‌كه‌وه هاوشانی یه‌كتر له ریال مه‌درید یارییان كردووه و به‌یه‌كه‌وه سه‌رجه‌م ناسناوه‌كانیان بردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه به‌رپرسانی یوڤێنتۆس له ئێستادا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن و چه‌ندان بژارده‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێكی نوێ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی هیگواین بگرێته‌وه، دیارترینیان (ئیدین دزیكۆ له یانه‌ی رۆما) و (ئالڤارۆ مۆراتا له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید) و (دۆڤان زاباتای كۆلۆمبی له یانه‌ی ئاتڵانتا).