پەکەکە بەرپرسێکی ماڵی ئێزیدییان لە شنگال دەستبەسەر دەکات
K24 - دهۆک
پەکەکە ئێوارەی ئەمڕۆ پیاوێکی ئایینی ئێزدیان کە بەرپرسی ماڵی ئێزدییانیشە لە خانەسۆر دەستبەسەر دەکات.
سەعید زەرۆ، بەرپرسی راگەیاندنی ماڵی ئێزیدییان لە چیای شنگال بە کوردستان24ـی رایگەیاند " ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە، 15-8-2020)، ئاسایشی پەکەکە شێخ سەعید دەخیل یوسف، مجێوری قوبەی شێشمس و بەرپرسی دەستەی ئایینی سەر بە ماڵی ئێزدییان لە ناحیەی خانەسۆر دەستبەسەر کرد".
هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو پیاوە ئایینییەی ئێزدییان لەلایەن پەکەکەوە بە گوتەی سەعید زەرۆ "بەتۆمەتی هاندانی خەڵکە بۆ خۆپیشاندان لەدژی بوونی پەکەکە لە شنگال".
بەرپرسی راگەیاندنی ماڵی ئێزیدییان هەروەها دەڵێ: "ئێمە، بەردەوامدەبین لەسەر داواکاریی خۆمان و قبووڵ ناکەین هیچ گرووپێکی ناعێراقی لە شنگال هەبن و درێژە بە خۆپێشاندانەکانمان دەدەین".
بەرپرسی راگەیاندنی ماڵی ئێزیدییان هەروەها دەڵێ "وەکو وەڵامدانەوەش بۆ ئەم هەنگاوەی پەکەکە، ئێمە دەستدەکەین بە دەستبەسەرکردن و گرتنی هەر ئەندام و کادرێکی پەکەکە، کە بەردەستمان بکەوێت و رێگە لە جموجۆڵیان دەگرین".
ئەمە لەکاتێکدایە 27-7-2020 ژمارهیهك ئهندام و لایهنگرانی ماڵی ئێزدییان لەسەر چیای شنگال خۆپیشاندانێكیان ئهنجامدا و داوایان له حكومهتی عێراق و كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی كرد، كار بكهن بۆ دهركردنی پهكهكه له سنووری ناوچهكهیان و چۆڵكردنی شنگال.
هـ.ر.