74ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان تێدەپەڕێت
K24 - ھەولێر
74 ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان تێدەپەڕێت، بەرپرس و كادیرانی پارتی ئەو رۆژە وەبیر دەھێننەوە، بەڵام بەھۆی كۆرۆنا ئەم یادكردنەوەیە ئەمساڵ جیاوازە و ھیچ رێوڕەسمێكی جەماوەری ساز ناكرێت. بەبۆنەی ساڵرۆژی دامەزراندنی پارتی، مەسرور بارزانی، لە پەیامێكدا دەڵێت "دامەزراندنی پارتی وەک گەورەترین و سەردەمیانەترین حزبی دیموکرات و جەماوەری، لە فراوانترین پانتایی جوگرافی لە سەرتاسەری کوردستان، وەرچەرخانێک بوو لە خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەماندا، کە هەموو ئازادیخوازێکی لەژێر چەتر و رێبەرایێتی باوکی نەتەوەییمان بارزانی نەمر کۆکردەوە و روحی بەرگریکردن و خۆڕاگری لە ناخی هەموو نیشتمانپەروەرێکدا زیندوو کردەوە".
پارتی لە 74 ساڵەی تەمەنیەوە دەیەوێت بە ھەوادار و لایەنگرانی بڵێت، بەردەوامین لە ھێنانە پێشەوەی گەنجانی خوێنی گەرم و کادیرە دێرینەکانیشمان لەیاد نەکردووە، ئەمە روانگەی نەگۆری حیزبەکەیە.
دکتۆر ناسیح غەفور، کە ماوەی چەند ساڵێک لە خولەکانی سەرەتای پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بووە دەڵێت "پارتی ھیچ کاتێک لەگەڵ پەرتەوازەبوونی نێوماڵی کورد نییە، بۆیە زۆرجار بەرژەوەندیەکانی کردووەتە قوربانی یەکریزیی لایەنە کوردستانییەکان".
پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەلومەرجێک دامەزرا کە ھیچ حزبێکی کوردی لە ھەرێمی کوردستان نەبوو، لە ھەناوی شکست و نا ئومێدی گەلی کوردستان و دوای جەنگی جیھانی دووەم لەدایکبوو ، پارتی لەسەر دەستی بارزانی نەمر دامەزرا، لەسەرتای دامەزراندنیەوە توانیویەتی تەواوی کوردستانیان بە ھەموو جیاوازیەکانەوە کۆبکاتەوە.
له 16 ئابی ساڵی 1946 به سه‌رۆكایه‌تیی سەركردەی نەتەوەیی كورد (مه‌لا مسته‌فا بارزانیی) دامه‌زراوه. سه‌ره‌تا ناوی (پارتی دیموكراتی كورد) بووه و له كۆنگره‌ی سێیه‌مدا كه له 26/1/1953، له شاری كه‌ركووك به‌سترا بڕیار درا ناوی حزب بكرێته (پارتی دیموكراتی كوردستان).
كۆنگره‌كانی پارتی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه:
كۆنگره‌ی یه‌كه‌م: 16/8/1946 ، به نهێنی له شاری به‌غداد، له ماڵی (سه‌عید فه‌هیم) به‌سترا، به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی (70) نوێنه‌ر.
كۆنگره‌ی دووه‌م: له مانگی ئاداری ساڵی (1951) له شاری به‌غداد، ماڵی (عه‌لی حه‌مدی) به‌سترا، به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی (30) نوێنه‌ری لق و ناوچه‌كانی پارتی.
كۆنگره‌ی سێیه‌م: 26/1/1953 ، له شاری كه‌ركووك ،به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی (35-40) نوێنه‌ر به‌سترا.
كۆنگره‌ی چواره‌م: 4-7/10/1959، له شاری به‌غداد، ماڵی (كاكه زیاد) به سه‌رپه‌رشتی مه‌لا مسته‌فا بارزانی به‌سترا.
كۆنگره‌ی پێنجه‌م: مانگی ئایاری ساڵی (1960) ، له باره‌گای ئه‌وكاتی حزب له شاری به‌غداد، به‌سترا.
كۆنگره‌ی شه‌شه‌م: له سه‌ره‌تای مانگی ته‌موزی ساڵی (1964) له شارۆچكه‌ی قه‌لێدزێ به‌سترا.
كۆنگره‌ی حه‌وته‌م: 15/11/1966 ، له گه‌ڵاڵه به‌سترا.
كۆنگره‌ی هه‌شته‌م: 1/7/1970، له ناوپردان به ئاماده‌بونی (488) نوێنه‌ر به‌سترا.
كۆنگره‌ی نۆیه‌م: 4/10/1979، له زێوه‌ی ده‌ڤه‌ری (مه‌رگه‌وه‌ڕ) به‌سترا، تیایدا به تێكرای ده‌نگ (مسعود مسته‌فا بارزانی) به‌سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردرا.
كۆنگره‌ی ده‌یه‌م: 2-12/12/1989، له (مه‌رگه‌وه‌ڕ) به به‌شداری (332) نوێنه‌ر به‌سترا.
كۆنگره‌ی یانزه‌یه‌م: 1993، له هه‌ولێری پایته‌خت، به به‌شداری (2167) نوێنه‌ر به‌سترا.
كۆنگره‌ی دووانزه‌یه‌م: 6-14/10/1999، له هه‌ولێری پایته‌خت، به به‌شداری (1473) نوێنه‌ر به‌سترا.
كۆنگره‌ی سیانزه‌یه‌م: 11/12/2010-18، له هه‌ولێری پایته‌خت، به به‌شداری زیاتر له (1500) نوێنه‌ر به‌سترا.