هۆشداری له تووشبوونی منداڵان به كۆرۆنا دهدرێت
K24 - دھۆك
له دهۆك، بهشێكی منداڵان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ژمارهیهك لهو تووشبووانه بێ نیشانهن، لهگهڵ وهرگرتنی چارهسهر رهوانهی ماڵهوه دهكرێنهوه، پزیشكان هۆشداری دهدهنه دایك و باوكان كه ئاگاداری منداڵهكانیان بن.
د. ئازاد عەبدولجەبار، سەرپەرشتیاری منداڵانی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دھۆك بە كوردستان24ی گوت: "زۆر لە منداڵەكان لە رێگەی دایك و باوك و كەسوكاریان تووشی كۆرۆنا بوونە، بەڵام ھیچیان نیشانەی قورسیان نییە".
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دھۆك 16% ئەو كەسانەی لە سنووری ئەو پارێزگایە تووشی كۆرۆنا بوونە منداڵن، بەشێكیان لە رێگەی دایك و باوكیان تووشبوونە.
د. نزار عیسمەت، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دھۆك بە كوردستان24ی راگەیاند: "لەو ژمارەیەی خەڵك كە لە دھۆك تووشی كۆرۆنا بوونە 16% منداڵن، تائێستا زۆربەی منداڵەكان رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە و ھیچیان تەندروستیان ناجێگیر نەبووە، بەڵام بە گشتی نەخۆشی كاریگەری لەسەر دەرونی منداڵانیش دەبێت".
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی تائێستا زیاتر لە ھەزار و 600 كەس لە سنووری پارێزگای دھۆك تووشی كۆرۆنا بوونە، لەو ژمارەیەدا 11 كەس گیانیان لەدەستداوە و 660 كەسیان چارەسەر كراون.
ھ.م