ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێك لە بەرژەوەندی جوتیاران دەدات

لە ساڵی 2018 مافی قەرەبووی زەوییەکانیان جێگیرکراوە

K24 – ھەولێر

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاشكرای دەكات، قەرەبووكردنەوەی جوتیاران بە رێژەی 3% دەست پێدەكاتەوە.

حوسێن حەمە کەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە کوردستان24ی راگەیاند، قەرەبوو کردنەوەی زەوی جوتیاران بە رێژەی 3% وەستابوو، بەڵام دوای هەوڵێکی زۆری وەزارەتەکانی و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا قەرەبووی ئەو جوتیارانە بکرێتەوە کە بەر لە 18ـەی کانوونی یەکەمی 2018 مافی قەرەبووی زەوییەکانیان جێگیرکراوە.