په‌كه‌كه: هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی توركیامان تێك‌شكاند
K24 - هه‌ولێر:
باڵی چه‌كداری پارتی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه ناسراو به هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) پێكانی دوو هێلیكۆپته‌ری سوپای توركیای له ناوچه‌ی چارچه‌لا راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا باڵی چه‌كداری په‌كه‌كه رایگه‌یاند، "هێزه‌كانمان له كاتژمێر 10:00ی به‌یانی دوێنێ له ناوچه‌ی چارچه‌لا له زنجیره چیاكانی زاگرۆس له نزیك سنووری هه‌رێمی كوردستان دوو فڕۆكه‌ی هێلیكۆپته‌ری جه‌نگیی سوپای توركیایان له جۆری سیكۆرسكی كرده ئامانج و هه‌ردووكیان پێكا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، دوای پێكانیان هێزه‌كانیان له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی یه‌كێكیان دڵنیا بوونه‌ته‌وه و ئه‌وی دیكه‌شیان دوای پێكرانی ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه.
له به‌یاننامه‌كه‌یاندا هاتووه: "دوای 10 خوله‌ك له كه‌وتنه‌خواره‌وه هێلیكۆپته‌ری یه‌كه‌م، هێزه‌كانمان به‌دواداچوونیان كرد و بۆیان ده‌ركه‌وت، كه دووه‌م هێلیكۆپه‌تریشیان پێكاوه و به ناچاری به‌ره‌و ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری سنووری پارێزگای جوله‌مێرگی باكووری كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه".
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش، ئه‌و هێلیكۆپته‌ره‌ی خراوه‌ته خواره‌وه، تایبه‌ت بوو به گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی سوپای توركیا، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه گیانییه‌كانی نه‌زانراون و لایه‌نی توركیاش هیچ هه‌واڵێكی له‌م باره‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
H.B