شاندێكی پارتی سه‌ردانی بافڵ تاڵه‌بانی ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:

شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ردانی بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیان له‌ شاری سلێمانی كرد.

شانده‌كه‌ی پارتی پێكهاتبوو له‌ هه‌ریه‌ك ئازاد به‌رواری، جه‌عفه‌ر ئیمنكی، عارف ته‌یفوور، رێبوار یه‌ڵدا، سه‌عد سه‌لیم، فازڵ ره‌ئوف و ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا، لەلایەن بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و شاندێكی یەكێتی كە پێكهاتبوون لە رزگار عەلی، ئەندامی دەستەی كارگێڕی، شاڵاو عەلی عەسكەری ئەندامی مەكتەبی سیاسی و خەسرەو گوڵ ئەندامی سەركردایەتیەوە پێشوازیان لێكرا.