روونکردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێنی هەولێرهوه
K24 – ههولێر:
بانكی خوێن له شاری ههولێر له روونكردنهوهیهكدا رایگهیاند، دهرگای بانكی خوێن له كاتژمێر 8ی بهیانی تا 8ی ئێواره كراوهیه بۆ وهرگرتنی پلازمانی خوێن و ههر كهسێك دهیهوێت پلازمای خوێن به تووشبووانی كۆرۆنا ببهخشێت باشتر وایه له رێگهی بانكی خوێنهوه بێت.
دهقی روونكردنهوهكه
وەک لای هەمووان روون و ئاشکرایە لەگەڵ ئەم هەڵکشانەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە شاری هەولێر، ژمارەیەکی زۆر تووشبووان تۆمار کرا، بەڵام ئەوەی جێگای دڵخۆشیە ژمارەیەکی بەرچاو لە چاکبووانش رۆژانە تۆمار دەکرێت، لەوانە هەندیکیان خۆبەخشانە، هەندێکیان دوای پەیوەندی پێوە کردنیان لەلایەن بانکی خوێن رۆژانە سەردانی بانکی خوێن دەکەن بۆ بەخشیینی پلازما، سوپاس بۆ خوا تا ئێستا توانراوە بڕی پێویست لە پلازمای چارەسەری بۆ نەخۆشان دابین بکرێت.
بەڵام ماوەیەکە لە رێگای سۆشیال میدیاوە رۆژانە چەندین هاووڵاتی پۆست دەکەن کە چاکبووی کۆڕۆنان ئەگەر نەخۆشێک هەبێ پلازمای پێ ببەخشن ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن سوپاسی هەستی مرۆڤ دۆستانەیان دەکەین و وەک تاکە سەرچاوەی دابین کردنی پلازما داوایان لێ دەکەین سەردانی بانکی خوێن بکەن بۆ بەخشینی پلازماکەیان، بانکی خوێن تاکە زامنی گەیاندنی پلازمای چاکبووی کۆرۆنایە بە نەخۆشیك کە لەژێر چاودێڕی پزیشکیدا دەناڵێنێت.
کاتی بەخشینی پلازما رۆژانە لە 8:00 بەیانی تا 8:00 ئێوارەیە.
بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن-هەولێر
دووشەممە 2020/8/17