ئاگربه‌ردان له بنه‌ماڵه‌ی تره‌مپ زۆر زیاتر و هه‌رگیز ته‌واو نابێت

K24 – مینیسۆتا/ ئه‌مه‌ریكا:
له‌كۆتایی ته‌مموز به‌شی زۆری میدیای كوردی سه‌رقاڵ بوو به كتێبه‌كه‌ی جۆن بۆڵتن راوێژكاری پێشووی سه‌رۆك تره‌مپ بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی (ئه‌و ژووره‌ی كه تێدا روویدا) یاخود ژووری رووداوه‌كان. به‌ڵام بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كتێبێكی پڕ فرۆشتر له كتێبخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا هه‌بوو به‌ناوی (زۆر زیاتر و هه‌رگیز ته‌واو نابێت- چۆن خێزانه‌كه‌م پیاوێكی زۆر ترسناكی بۆ جیهان خوڵقاند) كه له لایه‌ن ماری ئێل تره‌مپ، كچی فریدی تره‌مپ برا گه‌وره‌ی تره‌مپ-ه‌وه نووسراوه.
كتێبه‌كه له رۆژی یه‌كه‌میدا له مانگی ته‌مموز، 950 هه‌زار دانه‌ی لێ فرۆشرا، كه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركرد بۆ ساڵی 2020 له فرۆشتنی كتێب له رۆژێكدا و هیچ كتێبێك ئه‌و فرۆشه‌ی له رۆژێكدا به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه.
كاتێك له‌چه‌ند رۆژی رابردوو له خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه ته‌واو بووم، رام وایه یه‌كێكه له‌و رێگایانه‌ی كه‌خوێندنه‌وه‌یه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چوونبه‌ناویه‌كی فاشیستی و تێكچوونی كۆمه‌ڵایه‌تی (سۆسیۆپاسی).
ماری ئه‌م كتێبه‌ی بۆ لێدانی دۆناڵد تره‌مپ ده‌ركردووه، چونكه له زۆربه‌ی به‌شه‌كاندا هێرش ده‌كاته سه‌ری. كاتێك كه كتێبه‌كه ده‌خوێنیته‌وه هه‌ست به نائومێدی ده‌كه‌یت به‌رامبه‌ر بنه‌ماڵه‌ی تره‌مپ. له هه‌مانكاتدا هه‌ست به ناعه‌داله‌تی ده‌كه‌یت له بنه‌ماڵه‌یه‌كدا كه هه‌موویان پێكه‌وه خانووه‌یه‌ك كۆی كردوونه‌ته‌وه كه ده‌شێت ئه‌مه پشت په‌رده‌ی تێكڕای خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بێت.
ده‌شێت یه‌كێك له‌و ئازارانه‌ی كه ماری تائێستاش پێوه‌ی ئه‌تلێته‌وه ئه‌و جیاكارییه بێت كه (فرید تره‌مپ) باوكی دۆناڵد كردوویه‌تی به‌رامبه‌ر به منداڵه‌كانی. كاتێك هه‌ر له‌سه‌ره‌تاكانی هه‌رزه‌كارییه‌وه 400 ملیۆن دۆلاری كردووه‌ته ده‌ستی دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاری بزنس-ی پێ بكات.
.jpg)
ماری برازای تره‌مپ پێیوایه ئه‌مه وێنه‌یه‌كی ساخته‌یه بۆ دۆناڵد تره‌مپ كێشراوه. چونكه له‌به‌شی كۆتایی كتێبه‌كه به‌چڕی پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت كه هۆكاری ئه‌م هه‌موو گرنگیدانه به دۆناڵد و پشتگوێخستنی (فریدی) باوكی وایكردووه وێنه‌یه‌كی ساخته بدات به دۆناڵد.
له‌ناو وێنه‌یه‌كی ناڕێك و لێل و به‌ڵگه‌داردا، ماری تره‌مپ برازای سه‌رۆك كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له بواری سایكۆلۆژی و كلینیكی و راهێنان فۆكس ده‌خاته سه‌ر مێژووی بنه‌ماڵه‌ی تره‌مپ كه چۆن مامی بووه به پیاوێك ئێستا هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی گشتی و ئاسایشی ئابوری و پێكه‌وه‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی.
ماری تره‌مپ ئه‌م هه‌موو یادگارییه‌ی كاتێك كۆكردووه‌ته‌وه كه به‌درێژایی ژیانی منداڵی له ماڵی (فرید)ی باپیری له كوینز به‌سه‌ربردووه، له‌م ماڵه‌دا كه دۆناڵد تره‌مپ و سێ براكه‌ی تێیدا ژیاون.
راڤه‌ی ئه‌و ساته تایبه‌تانه‌ی ژیانی پیاوێكی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌كات كه ئێستا له كۆشكی سپییه. وێڕای ئه‌وه‌ی باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی زیانئامێزه‌كانی نێوان (فرید)-ی باپیری له‌گه‌ڵ دۆناڵد و (فریدی) ی باوكی ده‌كات.
وه‌ك شایه‌تحاڵێكی ناكۆتا-ی راسته‌وخۆ باس له به‌ركه‌وتن و تێكه‌ڵاوی خێزانی ده‌كات. ماری به زیره‌كی و رۆحێكی پێشبینیكراوه‌وه راتيه‌كێشێته ناو ورداوه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه.
ئه‌و به‌ورده‌كارییه‌وه هه‌موو شتێك ئه‌گێڕێته‌وه له پێگه‌ی دۆناڵد له بازنه‌ی كاره‌كه‌یدا و هیوای ئیڤانكا تره‌مپ بۆ ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنی دارایی بنه‌ماڵه‌كه و ناخۆشییه‌كانی داپیره‌ی به رێگه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر كه دۆناڵد هه‌میشه ره‌تیكردووه‌ته‌وه كاتێك تووشی زه‌هایمه‌ر بووه.

ژماره‌یه‌ك له ره‌خنه‌گران و زانایانی ده‌روونی و رۆژنامه‌نووسان هه‌وڵده‌ده‌ن شیكردنه‌وه‌ی نه‌نگییه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ بكه‌ن. به‌ڵام ماری تره‌مپ ئه‌مه‌ی به بینینی رۆژانه و له نێو چاوی خۆیه‌وه ده‌گوازێته‌وه و هه‌وڵده‌دات ئاشكرای بكات مامی چیكردووه له نێو بنه‌ماڵه‌كه‌یاندا.
ماری ده‌ڵێت: "ئه‌و خزموكه‌سانه‌ش كه له‌ده‌وری مامم كۆبوونه‌ته‌وه له توانایاندایه ئه‌و چیرۆكانه بگێڕنه‌وه نه‌ك وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌رپێی به‌ڵكو وه‌ك هه‌قیقه‌تێكی مێژوویی. "
سایمۆن ئیر شۆسته‌ر چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوای كۆنگره‌ی نیشتمانی حزبی كۆمارییه‌كان، وتی: "ماری ته‌مه‌ن 55 ساڵ، كچی فریدی-ی بڕیاریداوه كتێبێك ده‌ركات كه ببێته هۆی شێواندنی ناووناوبانگی بنه‌ماڵه‌كه‌یی".
ماری به پاڵپشتی رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز ئه‌م كتێبه‌ی چاپكردووه، یه‌ك له‌و به‌شانه‌ش كه بۆی ته‌رخانكردووه ئه‌وه‌یه كه چۆن تره‌مپ خۆی له باج دزیوه‌ته‌وه له كاتی خۆیدا.
یه‌كێكی تر له‌و نهێنیانه، ماری به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به نووسینه‌وه‌ی كتێبه‌كه بكات، نهێنی زۆری له رێگه‌ی ماریانا خوشكه گه‌وه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ-ه‌وه چنگكه‌وتووه كه دادوه‌رێكی خانه‌نشینی فیدراڵییه.
ئه‌م خانمه نووسه‌ره به‌درێژایی ته‌مه‌نی دوور بووه له جه‌ماوه‌ره‌وه به‌ڵام ساڵی 2000 له نێو جه‌نگێكی دادوه‌ریدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی توانی رێكه‌وێت و له بڕێك مادی هه‌قی خۆی وه‌رگرێت. هه‌رچی ده‌رباره‌ی كتێبه‌كه‌یه‌تی ئه‌و له پێشه‌كیدا ده‌ڵێت: "ئه‌مه دژی هیچ یه‌كێك له‌خێزانه‌كه‌م نییه و په‌یوه‌ندی به سامان و پاره‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به ناساندی باوكمه‌وه هه‌یه له خێزانه‌كه‌یدا". به‌ڵام وه‌ك رۆبه‌رت تره‌مپ برابچوك-ی تره‌مپ، كه رۆژی 15ی ئاب كۆچی دوایی كرد، ده‌ڵێت: ناونیشانه‌كه‌ی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كه دژی دۆناڵد تره‌مپ نوسیویه‌تی.
فریدی تره‌مپ كوڕه گه‌وره‌كه‌ی فرید تره‌مپ جی ئار و وه‌ریسی یه‌كه‌می موڵك و ماڵی باوكی له كۆمپانیای ترانس وۆرد ئێرلاین كه دوای باوكی كاره‌كانی گرتووه‌ته ده‌ست، به‌ڵام ساڵی 1981 له ته‌مه‌نی 42 ساڵیدا به‌هۆی ئاڵووده‌بوون به مه‌ی تووشی جه‌ڵده‌ی دڵ بوو و مرد.
له كتێبه‌كه‌دا باسی ئاڵوده‌بوونی باوكی ده‌كات له‌سه‌ر كهول. له‌گه‌ڵ سه‌رزه‌نشتكردنی باوكی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه كه به‌پێی ماری پشتگوێخستنی باوكی له كاتێكی ناسكدا كه ئاڵووده‌بووه بووه‌ته هۆی مردنی باوكی.
باس له‌وه ده‌كات كه دۆناڵد زۆری له باوكی كردووه ده‌ستبه‌رداری كاری كۆمپانیاكه ببێت كه دواتر دۆناڵد تره‌مپ خۆی دانی به‌وه‌دا ناوه كه ئه‌م فشاره هه‌ڵه بووه.

تیشكده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن پێكه‌وه ماریا و رۆبه‌رت و دۆناڵد مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تری خێزانه‌كه. یه‌كێك له‌وانه‌ش بڕینی پێداویستییه پزیشكییه‌كان بووه له كوڕی براكه‌ی (فرید تره‌مپی سێیه‌م) كه ناوی ولیام بووه كه هه‌ر له زگماكییه‌وه شه‌له‌ل ده‌ماغی هه‌بووه.
پشتبه‌ستن به‌به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌می كتێبه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كه دۆناڵد تره‌مپ هیچ فرسه‌تێكی به‌فیڕۆ نه‌داوه له ژیانیدا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سامان و خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن.
له‌لاپه‌ڕه 70ی كتێبه‌كه‌دا هه‌موو چیرۆكه‌كان ده‌رباره‌ی فریدی -ی باوكی ده‌خاته‌ڕوو كه چۆن فریدی-ی چالێنجی باوكی ئه‌كات له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانیدا، به‌ڵام به‌هۆی ئاڵوده‌بوونه‌وه ئه‌و فرسه‌تانه‌ی له كیسچووه.
ماری ده‌ڵێت: "به تێپه‌ڕبوونی كات رۆبه‌رت و دۆناڵد دوو گه‌نجی ناجێگیربوون. دۆناڵد ساڵه وه‌خت ده‌بێت كه دایكی به زنجیره‌یه‌ك نه‌خۆشیدا ده‌ڕوات و له سۆزی دایكایه‌تی بێ به‌ش ده‌بێت، هه‌رچی فریدی-ی باوكمه له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه وابه‌سته‌بووه به باوكمه‌وه، به‌ڵام باوكی هیچ سۆزێكی نه‌ك بۆ ئه‌و بۆ هیچ منداڵێكی نه‌بووه و بێ بایه‌خ بووه به‌رامبه‌ر سزا و پاداشتی مناڵه‌كانی. "
نوسیویه‌تی: "باپیرم به ده‌گمه‌ن چاودێری منداڵه‌كانی كردووه، كاتێك كارێكیان كردبێت بوو بێت هۆی زیان، تووڕه بووه و سزای داون. خوشكه گه‌وره‌كه‌یان ماریان كه ته‌مه‌نی 12 ساڵ بووه زیاتر ئاره‌زووی هاوڕێیه‌تی دۆناڵد تره‌مپ-ی كردووه. باپیرم سه‌رچاوه‌ی ترس بووه بۆ هه‌ر پێنج منداڵه‌كه‌ی".
ماری له كتێبه‌كه‌دا نوسیویه‌تی: "دۆناڵد دڵی باوكی رازی ئه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و رێگریانه بڕوخێنێت كه فریدی باوكم هه‌ڵینه‌ئه‌بژارد. دۆناڵد ئه‌یزانی چۆن ئه‌و گه‌مه‌یه ده‌كات. كاتێك باوكم به‌شه‌رمه‌وه هه‌نگاوی ئه‌نا، دۆناڵد ئه‌وه‌ی پێشكه‌ش ئه‌كرد كه ئه‌و ئه‌یویست بێئه‌وه‌ی داوای ئازایه‌تی لێبكات. وێرای ئه‌وه‌ی كه دۆناڵد تره‌مپ له‌م په‌یامه بنه‌ڕه‌تییه تێگه‌یشتبێت یان نا، باپیرم له‌ناو خێزان و ژیان یه‌ك كه‌سی به‌سه‌ركه‌وتوو زانی بێئه‌وه‌ی بزانێت كه هه‌موویان شكستیان هێناوه".
كۆتا قسه له‌سه‌ر كتێبه‌كه ئه‌وه‌یه كه كاته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ خراپه بۆ گه‌ڕی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی و تا ڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت، چونكه كه‌سێك نوسیویه‌تی یه‌كێكه له كه‌سه نزیكه‌كانی خێزانه‌كه.