ڤیدیۆ.. شكاندنی بتی هیندۆسه‌كان له‌لایه‌ن ئافره‌تێكه‌وه كاردانه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، له دیمه‌نه‌كانیدا ئافره‌تێك نیشان ده‌درێت، كاتێك له یه‌كێك له ماركێته‌كان كه بتی هیندۆسییان بۆ فرۆشتن داناوه، یه‌ك له‌دوای یه‌ك بته‌كان ده‌شكێنێت و به كارمه‌ندێكی ماركێته‌كه ده‌ڵێت، "په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه بكه و سكاڵام له‌سه‌ر تۆمار بكه".
وه‌ك له گرته‌كه‌دا دیاره، كه له لایه‌ن یه‌كێك له یاوه‌رانی ئه‌و ئافره‌ته‌وه تۆمار كراوه، ئافره‌ته‌كه له‌و ره‌فه‌یه نزیك ده‌بێته‌وه، كه بته‌كانی له‌سه‌ر دانراون. بانگی كارمه‌ندێكی ماركێته‌كه ده‌كات، لێی ده‌پرسێت ئه‌مه چییه؟ دواتر راسته‌وخۆ ده‌ست به شكاندنیان ده‌كات و به ده‌نگی به‌رزه‌وه پێی ده‌ڵێت: "ئێره ناوچه‌ی حه‌مه‌د بن عیسایه"، ئێمه بتپه‌رستین؟ خۆ ئێمه موسڵمانین!.. تا شكاندنی دوایین بته‌كانی سه‌ر ره‌فه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و ئافره‌ته فرۆشتنی بتی هیندۆسه‌كانی له وڵاتێكی ئیسلام ئیدانه كرد و گوتی: "ئه‌مه وڵاتێكی ئیسلامه و كافر نییه، چۆن ده‌كرێت ئه‌و بتانه لێره بفرۆشن؟ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ وڵاته‌كه‌ی شای به‌حره‌ین گوتی: ئێره ناوچه‌ی حه‌مه‌د بن عیسایه، ئایا حه‌مه‌د بن عیسا به‌مه رازی ده‌بێت؟!".
ئه‌و ره‌فتاره‌ی ئافره‌ته به‌حره‌ینییه‌كه كاردانه‌وه‌ی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌شێكی زۆر له چالاكوانانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رایان وایه، كه ته‌نها پێویسته رێز له‌و ئاینانه بگیرێت كه به "ئایینی ئاسمانی" ناسراون، وه‌ك ئیسلام و مه‌سیحی، به‌شێكی دیكه‌یان له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه نه‌ده‌بوایه ئه‌و ئافره‌ته به‌م شێوه‌یه ره‌فتار بكات و ده‌یتوانی سكاڵای تۆماركردبوایه و بابه‌ته‌كه‌ی له‌ڕووی یاساییه‌وه بورووژێنێت و داوا له ده‌سه‌ڵاتداران بكات فرۆشتنی ئه‌و جۆره بتانه له وڵاته‌كه‌یان قه‌ده‌غه بكرێت.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌حره‌ین له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاند، "پۆلیسی مه‌نامه ئافره‌ته‌كه‌یان بۆ لێكۆڵینه‌وه بانگهێشتكردووه، به‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌به‌ستدار ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی شكاندووه و زیانی ماددی به ماركێته‌كه گه‌یاندووه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بێڕێزی به‌رامبه‌ر به ئایینێكی دیكه كردووه".
به‌ڕێو‌به‌ری گشتیی پۆلیسی پایته‌ختی به‌حره‌ین له‌م باره‌یه‌وه گوتی: رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و ئافره‌ته ده‌گیرێته به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا دۆسیه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی داواكاری گشتی بكرێت.