ئه‌مشه‌و لایپزیگ پشت به زاوایه‌كه‌ی كوردان ده‌به‌ستێت
ئیم‌یل فۆرسبێرگ ناوه‌راستكاری یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانیا زاوای كوردانه ئه‌مشه‌و له یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا به‌ره‌نگاری ئه‌ستێره‌كانی پاریس سانجێرمان ده‌بێته‌وه.
فۆرسبێرگ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی سوید و له هاوینی 2015 له یانه‌ی ماڵمۆی سویدی روویكرده لایپزیگ، دواتر له ساڵی 2016 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچێكی كورد به‌ناوی "شه‌نگه حوسێن" كرد، هه‌ردووكیشیان له تیپه‌كانیان درێسی ژماره (10) ده‌پۆشن.
شه‌نگه‌ش هاوشێوه‌ی هاوسه‌ره سویدییه‌كه‌ی، یاریزانی تیپی خانمانی یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانییه و له‌وێ یه‌كتریان ناسیوه، له ساڵی 2016ش ژیانی هاوسه‌رگیرییان پێكهێناوه.
فۆڕسبێرگ له هێڵی ناوه‌راست یاری ده‌كات و ئه‌م وه‌رزه له چامپیۆنزلیگ 4 گۆڵی كردووه، له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان له دژی یانه‌ی بێنفیكا هه‌موولایه‌كی شۆك كرد كاتێك تا خوله‌كی 90 یانه‌ی لایپزیگ به دوو گۆڵ له دواوه بوو، به‌ڵام ئیم‌یل فۆرسبێرگ له دواین ساته‌كان دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیۆنیش له چامپیۆنزلیگ له خوله‌كی 9 به لێدانی پێناڵتی گۆڵی كرد.
له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگیش كاتێك یانه‌كه‌ی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی له تۆتێنهام برده‌وه، ئیم‌یل فۆرسبێرگ گۆڵی سێیه‌می یانه‌كه‌ی له خولی 87 كرد.
فۆرسبێرگ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سوید به‌شداریی له مۆندیالی 2018 كرد و كه له دوای ساڵی 1994، سوید بۆ جاری یه‌كه‌م به تۆماركردنی گۆڵێك له لایه‌ن ئیم‌یل فۆرسبێرگ كه له دژی سویسرا تۆماری كرد توانیان بۆ جاری یه‌كه‌م بگه‌نه قۆناخی هه‌شتی مۆندیالی رووسیا.