حكومەتی هەرێم وەزارەتی تەندروستیی بۆ توندكردنی رێكارەكان راسپارد
K24- هەولێر:
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەزارەتی تەندروستیی راسپاردووە ھەر رێکارێکی پێویست بۆ پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بیگرێتە بەر.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەو بارەیەوە گوتی: له كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی وهزیراندا، تاوتوێی رێكارهكانی بهرهنگاربوونهوهی كۆرۆنا كرا و گوتیشی: ژمارهی تووشبووان لە هەرێمی كوردستان زیاتر بووه. جهختیشی كردهوه، سهرۆكی حكومهت وەزارەتەكەیانی راسپاردووە، بۆ گرتنهبهری ههر رێكارێك كە پێویست بكات.
هەورەها گوتی: پێویستە هاووڵاتییان پابهندی رێكارهكانی خۆپارێزی بن، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ پارێزگارەکان گفتوگۆ دەکەین، لە ھەر ناوچەیەك رێکاری توند پێویست بێت دەگیرێتە بەر و رێكارهكان توندتر دهكرێنهوه.
هاوكات د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوهبەری تەندروستی ھەولێر دووپاتیكردەوە، ئەوان چەندین جار داوای قەدەغەی ھاتوچۆیان کردووە و رێگایەکی باشیشە بۆ کەمکردنەوەی بەریەکەوتن و دابهزینی رێژهی تووشبووان.
توندکرنی رێکارەکانی تەندروستی لە پارێزگاکان تا ئێستا پێشنیازە و بەڕێوبەرایەتی تەندروستی ھەولێر و دھۆکیش داوایان کردووە، بەڵام وەزارەتی تەندروستی دەڵێت: بەپێی بارودۆخی تەندروستی شار و شارۆچکەکان بڕیار لە رێکارەکان دەدرێت، لە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگاکان.
H.B