بێگه‌رد تاڵه‌بانی: له‌گه‌ڵ بریكاری وه‌زیری كشتوكاڵی ئێران گفتوگۆمان له باره‌ی سێ ته‌وه‌ر كرد

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بێگه‌رد تاڵه‌بانی له رێی په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ بریكاری وه‌زیری كشتوكاڵی كۆماری ئیسلامی ئێران، گه‌یلان پوور و مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و سەر كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و سلێمانی گفتوگۆیان له باره‌ی سێ ته‌وه‌ر كردووه.
له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكانه‌وه نووسیویه‌تی: گفتوگۆی وردمان لەسەر سەرچاوە ئاوییەكان لەنێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان کرد، گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچوک، كە زیانی زۆری بەر كەرتی كشتوكاڵی و سامانی ماسیی گەیاندووە و هەروەها كاریگەریشی لەسەر ئاوی خواردنەوە دروست كردووە، لەم چوار چێوەیە هەنگاو بەرەو چارەسەركردنی ئەم كێشەیە دەنرێت".
له باره‌ی ته‌وه‌ری دووه‌میشه‌وه نووسیویه‌تی: "بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ، ئەمەش لە رێگەی سوود بینین لە هاوردەكردنی ئامێری كشتوكاڵی بۆ جوتیاران و پێدانیان بەنرخێك كەلەگەڵ دۆخی دارایی جوتیارانمان بگونجێت، هەروەها دروستكردنی كارگەی كشتوكاڵی بۆ ئەوەی هەم بەرهەمی جوتیارانمان بەبازاڕ بخرێت و هەمیش پشت بەدەستی كاری ناوخۆی ببەسترێت".
له باره‌ی ته‌وه‌ری سێیه‌می گفتوگۆكانه‌وه باسی له‌وه‌كردووه، "تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە كەرتی ئاژەڵی، گفتوگۆكرا لەسەر چارەسەركردنی ئەو كێشانەی هەیە لەم كەرتە لەنێوان هەردوولا، هەروەها پێشنیازی دروستكردنی پڕۆژەی مانگای شیر و چەند پڕۆژەیەكی ڤێتێرنەری گفتوگۆی پێویستی لەسەر كرا".