هۆشداری لە داڕمانی دارایی و ئابووری عێراق دەدرێت
K24 - ھەولێر
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھۆشداری لە داڕمانێكی دارایی و ئابووری دەدات.
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ھۆشداری داوە لەوەی ئەگەر عێراق لە قەرزوەرگرتن بەردەوام بێت، ئەوە پێشبینیدەكرێت داڕمانێكی ئابووری و دارایی بەرۆكی وڵاتەكە بگرێتهوه و چاوەڕێدەكرێت قەبارەی
قەرزوەرگرتنی دەرەكی بگاتە نزیكەی 2 ملیار دۆلار.
لای خۆیەوە عەبدولھادی سەعداوی، پەرلەمانتاری عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیژنەی دارایی سنوورێكی دانەوە بۆ قەرزی دەرەكی ، بەگوێرەی یاسا نابێت 5 ملیار دۆلار تێپەڕێنێت.
ھاوكات لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەكی زۆری وڵاتان ئامادەكاری خۆیان نیشانداوە بۆ پێدانی قەرز بە عێراق، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا قەرزی دەرەكی سەر وڵاتەكە بۆ نزیكەی 2 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، بەو جۆرەش قەرزی دەرەكی لە عێراق بە خراپترین دۆخیدا تێدەپەڕێت.