پیشەوەرێکی موسڵمان پەیکەری خواوەندی هیندۆسەکان دروستدەکات

کۆرۆنا گورزێکی کوشندەی لە کارەکەی دابوو

K24 - هەولێر

کۆرۆنا، گورزێکی کوشندەی لە کارەکەی یوسف زەکەریا دا، کە پیاوێکی هیندیی موسڵمانە و بە دروستکردنی فەخار بژێوی خۆی دابین دەکرد، بۆیە ناچاربوو کارەکەی بگۆڕێت و ئێستا پەیکەری خواوەندەکانی هیندۆسەکان دروست دەکات.

یوسف و هەردوو برای بۆ پەیداکردنی بژێویی ژیانیان پشتیان بە دروستکردنی ئەو خواوەندەی هیندۆسەکان بەستووە، کە بەپێی بیروباوەڕی ئایینی هیندۆسی؛ توانای هەیە بەربەستەکان لەسەر رێگە لابدات.

پەیکەری گانیش، لەلایەن یوسف و براکانییەوە لە فەخار دروستدەکرێت. پەیکەرەکان لە قەبارەدا گەورە نین و هەریەکەیان بەرزییەکەی 30 سەنتیمەترێک دەبێت.

هۆکاری رووتێکردنە ئەو کارە، زۆریی خواستە لەسەر پەیکەری ئەو خواوەندە، بەهۆی نزیکبوونەوەی فێستیڤاڵی گانیش شاتۆرسی، کە ساڵانە بۆنەی گەورەی بۆ رێکدەخرێت و، بڕیارە شەممەی داهاتوو فێستیڤاڵەکە لە مۆمبای، گەورە شاری هیندستان سازبکرێت.

هەرچەندە کارەکەی یوسف ژیاوەتەوە، بەڵام چاوەڕوان ناکرێت فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵ وەکو ساڵانی پێشوو قەرەباڵغ بێت، چونکە حکومەتی هیندستان داوای کردووە هەر 10 رۆژی فێستیڤاڵەکە، خەڵک لە ماڵەوە ئاهەنگبگێڕن و دووربکەونەوە لەیەکتر، تاوەکو نەبنە هۆی زیاتر تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا.

یوسفی تەمەن 40 ساڵ دەڵێ "لەگەڵ داڕمانی فرۆشی فەخار، بڕیارمدا دەست بە دروستکردنی پەیکەری گانیش بکەین، بەجۆرێک ئەو پەیکەرانەی ئێمە دەبنە هۆی پاراستنی ژینگەش".

یەکێک لە مەراسیمەکانی فێستیڤاڵەکە ئەوەیە، پەیکەری گانیش دەخرێتە نێو دەریا، بۆیە هەمیشە چالاکوانانی ژینگە رەخنەیان لەوە گرتووە لە ماددەی زیانبەخشی وەکو گەج دروستبکرێن، بەڵام بەگوتەی یوسف، پەیکەرەکانی ئەوان بەتەواوی سرووشتین و زیان بە ژینگە ناگەیەنن.

هیندستان بە تۆمارکردنی 2.6 ملیۆن تووشبوو، سێیەم وڵاتی جیهانە لەڕووی زۆریی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا، ژمارەی کۆچکردووانیشی بەو ڤایرۆسە گەیشووەتە زیاتر لە 50 هەزار کەس.