به فه‌رمی ریال مه‌درید رۆیشتنی یاریزانێكی راگه‌یاند
رێنیری خیسۆس ناوه‌راستكاری به‌رازیلی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ دوو وه‌رز به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به بۆرووسیا دۆرتمۆنده‌وه كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 19 ئابی 2020، یانه‌ی ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند، رێنیری خیسۆسی یاریزانی یانه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز و به‌بێ مه‌رجی كڕینه‌وه تا هاوینی 2022 و به چوار ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانییه‌وه كرد.
ریال مه‌درید به‌هۆی ته‌واوكردنی لیسیتی یاریزانه بیانییه‌كان و وه‌رنه‌گرتنی پاسپۆرت له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا له لایه‌ن یاریزانه‌كه‌ی و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زموونی زیاتر ئه‌و یاریزانه‌ی به‌خواستن داوه به دۆرتمۆند.
رێنیری خیسۆسی 18 ساڵ له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی ئه‌مساڵ له یانه‌ی فلامینگۆ به‌به‌های 30 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، له ماوه‌ی ئه‌و 8 مانگه‌ی له ریال مه‌ردید بوو ته‌نیا به‌شداری له‌گه‌ڵ ریال كاستیا كرد و هیچ یارییه‌كی له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌م ئه‌نجام نه‌دا.