به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی په‌یڕه‌وی ناوخۆیی سندوقی خانه‌نشینی ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردن

بڕیاره‌كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاری ژمارە 69ی ساڵی 2020ی تایبه‌ت به‌ پەیڕەوی ناوخۆیی سندوقی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 29ی 7ی 2020، پەیڕەوی ناوخۆیی بۆ سندووقی خانەنشینیی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی پەسەند كردووە و فەرمانی بە سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە، بڕیارەكە جێبەجێ بكەن.

كۆپیه‌كی بڕیاری ژماره‌ 69ی ساڵی 2020ی په‌یڕه‌وی ناوخۆیی بۆ سندوقی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
كۆپیه‌كی بڕیاری ژماره‌ 69ی ساڵی 2020ی په‌یڕه‌وی ناوخۆیی بۆ سندوقی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌