ئه‌ردۆغان: هیچ هێزێك ناتوانێت وڵاته‌كه‌مان له نه‌وت و گازی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بێبه‌ش بكات
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، هیچ هێزێكی "داگیركا‌ر" ناتوانێت وڵاته‌كه‌مان له سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت و گازی سروشتی له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بێبه‌ش بكات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ردۆغان دووپاتیكرده‌وه، "هه‌روه‌ك چۆن به‌ر له سه‌ده‌یه‌ك رێكه‌وتننامه‌ی سیڤه‌رمان هه‌ڵزڕاند، به هه‌مان شێوه ملكه‌چی هیچ رێكه‌وتنێكی دیكه‌ی هاوشێوه نابین كه له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌سه‌رماندا بسه‌پێنرێت".
سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌ختیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی سووره له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و "نیشتمانی شین" تا كۆتایی.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: تێكۆشانی توركیا له فره به‌ره‌كان "شوێنه جیاوازه‌كان" له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست تا لیبیا، هه‌وڵێك نییه ته‌نیا بۆ مافه‌كانی، به‌ڵكو ئه‌و تێكۆشانه له‌پێناو ئاینده‌ی توركیایه.
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه هات، به‌رده‌وامی توركیا له‌سه‌ر گه‌ڕان و كنه و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی وزه له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی كه‌ناراوی سه‌ر ئه‌و ده‌ریایه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی توركیا به ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ئاوه‌كانی وڵاتان ده‌زانن، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ریه‌ك له میسر و یۆنان له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتوون، كه سنووری ئاوی نێوان وڵاتانی كه‌ناراوی له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست دیاری بكه‌ن، به‌ڵام توركیا ره‌تی ده‌كاته‌وه پابه‌ندی هیچ رێكه‌وتنێكی له‌م جۆره بێت.