به‌هۆی بۆردومانی توركیا هاووڵاتیه‌ك له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا شه‌هید بوو
K24 - دهۆك:
سه‌ربه‌ست سه‌بری، به‌ڕێو‌به‌ری ناحیه‌ی كانی ماسى له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵای سه‌ر به سنووری قه‌زای ئامێدی به "كوردستان24"ی راگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گوند و ئاواییه‌كانی ناوچه‌كه، هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی "خالد عه‌بدولڕه‌حمان شه‌مسه‌دین"، خه‌ڵكی گوندی "كانی مه‌زن" شه‌هید بوو.
گوتیشی: كاتێك فڕۆكه‌كانی توركیا ئه‌و گونده‌یان بۆردومانكرد، ئه‌و هاووڵاتیه به‌هانای مه‌ڕ و ماڵاته‌كه‌یه‌وه چوو، كه له‌ناو ته‌ویله‌دا بوون و هه‌روه‌ها بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه له ره‌ز و باخه‌كان به‌رببوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانه‌وه كرایه ئامانج و شه‌هید بوو.
به پاساوی بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه، ئه‌مڕۆ چه‌ندینجار ئه‌و گونده و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه به سه‌ختی بۆردومان كراون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتیه‌ی شه‌هید بووه، جگه له كاری شوانی و باخه‌وانی، پیشه‌ی مامۆستا بووه و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی گونده‌كه‌ی بووه.
له‌لایه‌كیدیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی توركیا چه‌ندین جار گوندی "كاڤلكا"ی له سنووری شاره‌دێی دینارته‌ی سه‌ر به قه‌زای ئاكرێ بۆردومان كرد، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر گونده‌كه چۆڵكراوه، تا ئێستا هیچ له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و بۆردومانه نه‌زانراوه.
H.B