مام عهلی سوپاسی مهسرور بارزانی دهكات
K24 - كهركووك:
دوای ئەوەی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پەیوەندیكرد بە باوكی یەكێك لە پێشمەرگە دیلەكانی ژێر دەستی داعش و لە رەوشی تەندروستی پرسی و دامەزراوەكانی حكوومەتی راسپارد بۆ ئەوەی ھەرچی پێویستە بۆ باوكی ئاكۆ بكرێت، باوكی ئاكۆ رایگهیاند، سەرۆكی حكوومەت بارگرانی سەرشانی كەمكردووەتەوە و خەمی گەورەشی سۆراغی كوڕەكەیەتی كە دوای بەدیلگرانی لە لایەن چەكدارانی داعش چارەنووسی نادیارە.
مام عهلی باوکی ئاکۆیە، كه یەکێکه لە پێشمەرگە دیلەکانی دەستی داعش و چەند رۆژێکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ناجێگیری باری تەندرووستی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ھێنایە دەنگ و لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لە تەندروستی مام عەلی پرسیوە و داموودەزگاکانی حکومەتی راسپاردووە، بۆ ھەر ھاوکارییەك کە مام عەلی پێویستی پێیەتی.
زیاتر لەشەش ساڵە حەسرەتی دووری کوڕەکەی، مام عهلی شەکەت و ماندووی کردووە، ئێستاش کە ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەناسەی تهنگ كردووه، تەنیا خەم و داوای ئەو سۆراغی کوڕەکەیەتی، بە دەم هەناسەتەنگیی کۆڤید 19ـهوه هەناسەی ناکامی بۆ دووری کوڕەکەی هەڵدەکێشێت.
مام عەلی لەسەر داوای خۆی نەخۆشخانەی ئاسوودەی لە چەمچەماڵ جێھێشتووە و ئێستا لەماڵەوە کوڕەکانی چاودێری دەکەن، بەڵام تەندروستی ناجێگرە و پێویستی بە چاودێری تایبەت ھەیە.
H.B