لە رووداوێكی ھاتووچوودا لە سەر رێگای دووكان- سلێمانی 15 كەس بریندار بوون

حەوتیان برینەكانیان سەختن

K24 - ھەولێر:

ئەمڕۆ ھەینی، له‌ سه‌ر رێگه‌ی تابین - دوكانی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی  15 كەس له‌ ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆ بریندار بوون.

په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، رووداوەكە بەھۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل بووە، یەكێكیان پاس و ئەوەی دیكەیان سالۆن بووە، له‌ ئه‌نجامدا  15 كەس بریندار بوون و برینی حه‌وت كه‌سیان سه‌خته‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان شەش تیمی ئەمبۆلانس بەپەلە خۆیان گەیاندووەتە شوێنی رووداوەكە بۆ گواستنەوەی بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە.