دۆزینەوەی تۆپێك و دوو مووشەك لە سەر رێگای بەغدا بۆ بە ئامانجكردنی كاروانەكان ئامادەكرابوون

دوو مووشەك دۆزرانەوە

K24 - ھەولێر:

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئەمڕۆ ھەینی رایگەیاند، لە ناوچەی سەخرییە لە سەر رێگه‌ی خێرای به‌غدا، مووشه‌كێكی جۆری SPG-9 و دوو مووشه‌كی دیكه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌ ئامانجی به‌كارهێنانیان له‌ دژی كاروانه‌ سه‌ربازییه‌كان ئاماده‌كرابوو.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیانێكدا ئاشكرایكرد: "بەپێی زانیارییەكانی ھەواڵگری ھێزەكانی ئەمنیی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، فیرقەی حەڤدەمی پیادە، توانرا، درەنگانێكی شەوی رابردوو، مووشه‌كێكی جۆری SPG-9 و دوو مووشەكی دیكه‌ بدۆزنەوە، كە لە ناوچەی سەخرییەی سەر بە ناحیەی رەشید لە سەرەتای هێڵی خێرا، ئامادەكرابوون بۆ بە ئامانجكردنی كاروانە سەربازییەكان".