بایدن: لاپهڕهی رۆژگاری ترهمپ دهپێچینهوه
K24 - ھەولێر:
جۆ بایدن لە گوتاری قبووڵكردنی خۆی بە كاندیدكرنی لە لایەن حزبی دیموكراتەكانهوە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمهریكا، بەڵێنیدا "ئەم قۆناغەی تاریكایی لە ئەمەریكا وەلابنێت".
سیناتۆر و جێگری سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا، جۆ بایدن پابەندبوونی خۆی راگەیاند بەوەی چارەسەری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بكات، كە بەدیدی ئەو دووچاری لێدانێك بووەتەوە بەھۆی پەتای كۆرۆناوە و بەدەست كارەساتێكی ئابوورییەوە دەناڵێنێت، ئەمەش بە یەكخستنی ریزەكانی ھەموو ئەمەریكاییەكان ئەنجامی دەدات.
لە بەرامبەر ئەم ھەنگاوەشیدا، بایدن ھۆشداریدا، لەوەی دۆناڵد ترەمپ بەردەوام دەبێت لە ورووژاندن و زیادكرنی رق و كینە و ترس؛ ئەگەر بۆ چوار ساڵی داھاتوو ھەڵبژێردرایەوە،.
75 رۆژ بەر لە ھەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا، بایدن گووتی: لێرەوە و ھەر ئێستا بەڵێنتان دەدەمێ، گەرسەرۆكایەتی بە من بسپێرن؛ پشت بەباشترینەكانمان دەبەستم نەك خراپترینەكانمان.. بڕواتان ھەبێت بە یەكگرتن، دەتوانین ئەم قۆناغەی تاریكایی لە ئەمریكا، دەرباز بكەین". ھەروەھا گووتی: "دەبێتە پشتیوان و ھاوپەیمانی رووناكی نەك تاریكایی".
كاندیدی دیموكراتەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا گووتی: ئەم ساتانەی گرنگییەكی مێژوویی خۆی ھەیە، لە سایەی ھەبوونی قەیرانێكی تەندرووستیدا بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ھەڵاوسانی ئابووری و شەڕیك لە پێناو ژینگەدا.
بایدن بەڵیینیدا كە نوێنەرایەتی گشت ئەمەریكاییەكان بكات و بەھەمان جدییەتەوە كار بۆ ئەوانەش بكات كە لایەنگریی ناكەن، ئەمەش بەپێی سەرنجی رۆیتەرز، جیاوازیی ھەیە لەگەڵ ھەڵوێستی ترەمپ، كە تێیدا ھیچ خواستێكی بەدی ناكرێت بۆ راكێشانی خەڵكی دەرەوەی بنكەی جەماوەر و لایەنگرانی خۆی.
كاندیدی دیموكراتەكان بەتوندی رەخنەی لە تەرەمپی ركابەری گرت لە مامەڵەكردنیدا لەگەڵ پەتای كۆرۆنا و گووتی: سەركەوتوو نەبوو لە بچووكترین ئەركە سەرەكییەكانیدا بەرامبەر بە نەتەوە: سەركەوتوو نەبوو لە پاراستنمان".
بەپێی راپرسیەكان، بایدن، كە تەمەنی 77 ساڵە و سێ ساڵ لە تەرەمپی ركابەری گەورەترە، لە پێشەوەیە. ھەفتەی داھاتووش لە كۆنگرەی كۆماریییەكان دۆناڵد ترەمپی ركابەری قبووڵی كاندیدكردنی خۆی رادەگەیەنێت.
سەرچاوە: رۆیتەرز