له هه‌رێمی كوردستان 26 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 535 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوی ژماره 177ی تایبه‌ت به ئاماری 24كاتژمێری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له هه‌رێمی كوردستان ئاماری كۆرۆنا زیاتر هه‌ڵكشاوه و 26 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 535 كه‌سیش تووشی په‌تا كه بوون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كه وێنه‌یه‌كی بۆ "كوردستان24" نێردراوه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 26 هاووڵاتی دیكه كه‌ره‌نتین كراوون. 4 هه‌زار و 437 پشكنین ئه‌نجامدراوون، كه زۆرترینیان له دهۆك بوونه و كۆی گشتی 2 هه‌زار و 243 پشكنین له دهۆك كراوون و دوای ئه‌ویش به پله‌ی دووه‌م، هه‌ولێر دێت و 1403 پشكنین كراوون و دواتریش له پله‌ی سێیه‌مدا سلێمانی دێت به 646 پشكنین و پاشان گه‌رمیان به 112 پشكنین و هه‌ڵه‌بجه به 33 پشكنین كه‌مترین ژماره‌ی پشكنینی تێدا تۆمار كراوه.
وه‌ك له ئاماره‌كه‌دا هاتووه: 535 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م هه‌ولێر دێت به 219 حاڵه‌ت و دواتر له پله‌ی دووه‌مدا دهۆك دێت به 174 حاڵه‌ت و سلێمانی له پله‌ی سێیه‌مدایه به 107 حاڵه‌ت و گه‌رمیان 18 و هه‌ڵه‌بجه‌ش 17 حاڵه‌تیان تێدا تۆمار كراوه.
سه‌باره‌ت به چاكبوونه‌وه، له ئاماره‌كه‌دا هاتووه: 326 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، كه 26 كه‌س مردوون و له‌و ژماره‌یه هه‌ولێر به 15 حاڵه‌ت پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه و دواتر سلێمانی به 5 حاڵه‌ت و پاشان گه‌رمیان و راپه‌ڕین و دهۆك دێن، هه‌ریه‌كه‌یان به 2 حاڵه‌ت دێن.