به گوێره‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی باوكم، ئێمه كوردین
K24- بەیرووت:
هەڤپەیڤینی تایبەتی کوردستان24 لەگەڵ وەلید جونبوڵات گەورەی دروزییەکان و سەرۆکی حیزبی پێشکەوتنخوازی سۆسیالیستی لوبنانی.
لەو دیدارە تایبەتەدا کە لە کۆشکەکەی خۆی لە کلیمۆنسۆی بەیرووت ئەنجامدراوە، جونبوڵات تیشک دەخاتە سەر چەندین پرسی پەیوەست بە دۆخی ئێستای لوبنان و داوای هێنانی لیژنەیەکی دەرەکی دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی بەیرووت.
گەورەی دروزییەکان هەروەک باس لە پەیوەندییەکانی حزب و بنەماڵەکەی دەکات لەگەڵ هەرێمی کورستان، دەشڵێت بە گوێره‌ی گوتەی کەمال جونبوڵاتی باوکی بنەچەیان کوردە.
ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی به‌یرووت
له باره‌ی ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌كه‌ی به‌یرووتیش جونبوڵات داوا ده‌كات لیژنه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی پێكبهێنرێت و ده‌ڵێت: "هەموو بەرپرسانی بەندەرەکە، بەرپرسانی ئەمنی لە شەش ساڵی رابردوو ئاگاداری هەبوونی ئەو ماددەیە بوون، بۆچی هیچ جولەیەکیان نەکرد لە شەش ساڵی رابردوو، هەر لە بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەرانی بەندەرەکە و بەڕێوەبەری گومرگ و دامەزراوە ئەمنییەکان و چۆن رێگەیان دا ئەو ماددەیە لەوێ بمێنێتەوە، بەو رێژە زۆرە، کە بڕەکەی 2713 تەن بووە، چۆن رێگەیان دا. چۆن رێگەیان دا".
هاوكات په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش ئاراسته‌ی كه‌س ناكات و ده‌ڵێت: "ناتوانین کەس تۆمەتبار بکەین تەنیا دوای ئەنجامی لێکۆڵینەوە نەبێت".
له باره‌ی پرسیاری كاروان ره‌حمان په‌یامنێری كوردستان24، كه ئایا حزبوڵڵا به ته‌قینه‌وه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات یان نا، جونبوڵات ده‌ڵێت: "ناتوانم ئەوە بڵێم تۆ پێش لێکۆڵینەوەکان دەکەویت"
ره‌گ و ریشه‌ی جونبوڵڵات و كورد
جونبوڵات، له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌گ و ریشه‌یان بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد، ده‌ڵێت: "گیان پۆڵاین ناوێکە لەلای کوردان هەیە، وەکو باوکم دەیگوت خێزانی جونبوڵات رەگەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەی کلس و کوردین، ئەوە یەکێکە لە شیکردنەوەکانی رەچەڵەکی خێزانی جونبوڵات لە لوبنان".
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، به گوێره‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی باوكیشی، ئه‌وان له نه‌ته‌وه‌ی كوردن، كه له بنه‌ڕه‌تدا له كلسه‌وه به‌ره‌و حه‌له‌ب هاتوون و له‌وێشه‌وه چوونه‌ته لوبنان. ده‌شڵێت: "رێز لەو رەچەڵەکە دەگرم، باوکم کوردی زۆر خۆشدەویستن، نەتەوەیی کورد چونکە ئەو نەتەوەیە زوڵمی زۆری لێکراوە لەدوای هەڵوەشانەوەی سەڵتەنەتی عوسمانی و رێککەوتنەکانی سایکس پیکۆ".
سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی
وەلید جونبوڵات باسی ئه‌و كاتانه ده‌كات، كه پێنج ساڵ پێش ئێستا سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی كردووه و بریاریش بووه ئه‌و سه‌ردانانه به‌رده‌وام بن، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی بارودۆخی لوبنان، نه‌توانراوه درێژه‌ی پێ بدرێت، هاوكات سه‌ردانی لالشی كردووه و ئەو کات میر تەحسین بەگ پێشوازی لێ کردووه.
جونبوڵات هیوای هەموو خێر و خۆشییه‌ك بۆ کوردستان ده‌خوازێت و ده‌ڵێت: "سەرۆک بارزانی هەموو هەوڵێکی دا و ئەوەی لە دەستی هات بۆ بەرژەوەندی کورد".