سەد ساڵ
سه‌د ساڵ ده‌وڵه‌تی فاشیی عێراق چیی له کورد کردووه و کوردیشی به کوێی نه‌ک کوردبوون به‌ڵکو مرۆڤبوون گه‌یاندووه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێك ره‌هه‌ندی ده‌روونیی، کۆمه‌ڵایه‌تیی، کو‌لتووریی و سیاسییه. له 23ی ئابی ئەمساڵدا عێراق سه‌د دانه ساڵه ده‌وڵه‌ته. ئه‌م ده‌وڵه‌ته له سه‌ره‌تاوه فاشیست بووه هه‌تا ئێستا. ئه‌م ده‌وڵه‌ته تاوانباره به ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵێک تاوان دژ به کورد، که قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی کورد تێیدا، ده‌شێت به فرۆشتنی عێراقیش پڕنه‌کرێته‌وه.
ئه‌مه له‌کاتێکدا، که چ سیاسییه نیۆفاشیسته‌کانی عێراق، فاشیسته نوێکانی عێراق، به‌رده‌وام وه‌ک خاوه‌ن ماڵ ده‌ڕواننه کوردستان و ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر ویست و ئاره‌زووی ئه‌وان کورد بژیی و رێگه به گه‌شه و جووڵه‌ی خۆی بدات. وه‌ک ئه‌وه‌ی، که تۆ میوانێکت بێت و له ماڵه‌که‌ی خۆتدا، میوانه‌که‌ت بڕیار بدات، که تۆ بۆت هه‌بێت چی بکه‌یت، چی بخۆیت و بۆ کوێ بچیت، که‌ی بنوویت و که‌ی له خه‌وهه‌ڵبستیت.
به‌شێک له تاکی کورد و سیاسیی کورد له‌ژێر کاریگه‌رێتیی ئه‌م خاوه‌ن ماڵییه‌دا، داگیرکا‌ر به خاوه‌ن ماڵ ده‌زانن و کوردیش به داگیرکا‌ر، به‌ڵام ئه‌م تاکانه‌ی کوردیش به‌شێکن له قوربانییه‌کانی سیستێمه یه‌ک له‌دوای یه‌که فاشیسته‌کانی عێراق.
له‌دوای به‌عسێکی دڕنده، دڕنده‌یه‌کی تری عه‌ره‌بی شیعه، هاوشێوه‌ی به‌عس وه‌ک سیستێمێکی کۆرپۆراتیزم مامه‌ڵه‌ی کورد ده‌کات. کۆرپۆراتیزم چه‌مکێکی لاتینه (Corporativus) و به واتای دروستکردنی جه‌سته‌یه‌ک دێت. له ئێستای عێراقدا وێنه‌ی جه‌سته‌ی عێراق، پێکهاته‌یه‌که له کۆمه‌ڵێک یه‌که‌ی چه‌کداریی هاوشێوه‌ی داعشێکی شیعه‌یی به سه‌رپه‌رشتیی ئێران، له رێگه‌یانه‌وه بڕیاری سیاسیی جیاواز ده‌درێت، که راسته‌وخۆ کاریگه‌رییان له‌سه‌ر کوردستان هه‌یه. دیاره دوو جۆر کۆرپۆراتیزم هه‌یه، یه‌که‌میان کۆرپۆراتیزمێکی ئاوتۆریتێره، دیکتاتۆره و ئه‌وی تریشیان لیبه‌راڵه. عێراق له جۆری یه‌که‌میانه. له‌م فێنۆمێنه‌دا به‌شێکی گه‌وره‌ی هاووڵاتییان به ویست و ئاره‌زووی خۆیان به‌شێکن له سیستێێمه‌که. زیاد له سێ ده‌یه‌ی ڕژێمی به‌عس به‌ڵگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌م ڕاستییه‌ن، که ڕێژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هاووڵاتییانی عێراق به‌عسییبوون. ئێستاش به‌شێکی گه‌وره‌ی هاووڵاتییانی عێراق ئازادانه به‌شێکن له سیستێمێکی کۆرپۆراتیڤی داپڵۆسێنه‌ر و فاشیی. به‌شێک له هاووڵاتییانی کوردیش له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌شدارن، وه‌ک به‌شێک له په‌رله‌مانتاره دیاره‌کانی کورد له به‌غداد، وه‌ک به‌شێک له سیاسییه‌کانی کورد، به خودی نه‌وه‌ی نوێوه، که نه‌وه‌یه‌کی که‌راکته‌ر شێواو و خاوه‌ن خودێکی تێکشکاون.
ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته فاشییه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق به‌سه‌ر کوردی‌دا هێناوه، له‌پێش هه‌موو شتێکه‌وه، پێدانی تراومایه‌کی وه‌ها قورسه، که ده‌گمه‌ن تاکی کورد هه‌یه، خودی خۆی بێت. کاتێک باس له خودێکی کوردیی ده‌که‌ین، باس له سه‌نته‌رێک ده‌که‌ین، سه‌نته‌رێکی چالاکیی و ویست و ئاره‌زووی تاک، سه‌نته‌رێک، که تاک به دڵ و به گیان بۆ نموونه کورده، به دڵ و به گیان خوێندکاره، مامۆستایه، کرێکاره ...هتد.
خود یه‌که‌یه‌که، که هه‌وڵده‌دات و تێده‌کۆشیت بۆ ئه‌وه‌ی چ ڕێگای خۆی بدۆزێته‌وه و چ به ڕێگای خۆیدا بڕوات و هه‌ڵیبژێرێت. خود له یه‌که‌م چرکه ساتی جووتبوونی تۆوی دایک و باوکه‌وه، له سکی دایکدا چالاک ده‌بێت. به‌ڵام دایک و باوکانی کورد له سایه‌ی ده‌وڵه‌ته فاشییه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراقه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا له تراومادا ده‌ژیین، له تراومایه‌کی وه‌هادا نه‌وه ده‌خه‌نه‌وه. نه‌وه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی چالاکییه‌کانییه‌وه له سکی دایکدا ون ده‌بێت، ڕێگای خۆی لێ بزر ده‌بێت. به‌شێکی گه‌وره‌ی نه‌وه‌کان به شێواویی له‌دایک ده‌بن، ئه‌م شێواوییه که‌ڕاکته‌ریان ده‌شێوێنێت و له ئاینده‌دا نموونه‌ی به‌شێک له سیاسییه خراپه‌کانی کوردیان لێده‌رده‌چێت، نموونه‌ی به‌شێک له په‌رله‌مانتاره کورده‌کانیان لێده‌رده‌چێت، نموونه‌ی ئه‌م نه‌وه‌یه‌یان لێده‌رده‌چێت، که به خۆیان ده‌ڵێن نه‌وه‌ی نوێ.
له یادی سه‌د دانه ساڵی فاشییه‌ت له عێراقدا، شه‌رمه‌زارییه‌کی گه‌وره‌یه عێراقیی بیت. شه‌رمه‌زارییه‌کی گه‌وره‌یه، به‌شێک بیت له عێراق. ده‌گووترێت، که عێراقی ئێستا عێراقێکی نوێیه، لێ خودی ئیدیۆلۆژیی به‌عس هێشتا بوونی هه‌یه له پراکتیزه‌کردنی سیاسه‌ت له عێراقدا. به‌عس له فه‌رمه‌نه‌کانی حکومه‌تی عێراقدا بوونی هه‌یه، به دیدی به‌عس، سیاسییه نوێکانی عێراق له‌دوای ڕووخانی به‌عسه‌وه مامه‌ڵه‌ی کورد ده‌که‌ن. به‌عه‌ره‌بکردنی ناوچه کوردستانییه‌کان ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت وه‌ک له سه‌رده‌می به‌عس که‌متر نییه. وێرانکردنی ده‌غل و گوونده‌کانی کورد و کووشتنی هاووڵاتییان هه‌ر هاوشێوه‌ی به‌عسن. تاکه جیاوازیی تێیاندا ئه‌وه‌یه، که هێزی پێشمه‌رگه هه‌ڵناکووتێته سه‌ر سه‌ربازگه‌کانی حکومه‌تی عێراق.
لێره‌وه من وه‌ک هاووڵاتییه‌کی کورد داوای قه‌ره‌بوونی ڕۆحیی و ماددیی له ده‌وڵه‌تی فاشیی عێراق ده‌که‌م. ئه‌ی ئێوه چیتان ده‌وێت؟