رێژه‌ی به‌كارهێنانی ماسك له‌ هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه‌

هاووڵاتیان زیاتر پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزین
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

رێژەی بەکارھێنانی ماسك لە ھەرێمی کوردستان به‌گشتی و لە شاری ھەولێر به‌تایبه‌ت زیادی کردووە و ھاووڵاتیان پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزین.

بەشێك لە ھاووڵاتیانيش له‌ رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه‌ داوا له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ دەکەن، میکانیزمی بڕیاری بەکارھێنانی ماسك دیاری بکات.

له‌كاتێكیشدا بەگوێرەی بریارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەر کەسێك لە دەرەوەی ماڵی خۆی ماسك بەکار نەھێنیت، بەبڕی 20 ھەزار دینار سزا دەدرێت، له‌مباره‌وه‌ نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر باسی لە میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی بڕیارەکە كرد و گوتی: زیاتر چاودێری دەخەنە سەر بازاڕ و شوێنە گشتیەکان و ناو ئۆتۆمبیلەکان.

وەزارەتی تەندروستیش بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ بەکارھێنانی ماسك بە گرنگ دەزانێت و بژار موسا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر زانیاری زیاتری له‌وباره‌یه‌وه‌ خسته‌ڕوو و جه‌ختی كرده‌وه‌، بەکارھێنانی ماسك تووشبوون بە ڤایرۆسەکە زۆر کەم دەکاتەوە.

دوای زیابدبوونی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، ھاووڵاتیان زیاتر رێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ دەکەن، بە تایبەت بەکارھێنانی ماسك، دوای بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆش رێژەی بەکارھێنانی ماسك زۆر زیادی کردوەوە، بە جۆرێك زۆربەی ھاووڵاتیان بە ماسکەوە دەچنە دەرەوە.

H.B