له هه‌رێمی كوردستان 17 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به ره‌وشی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی 179ی وه‌زاره‌ته‌كه 17 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 523 كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "كوردستان24" كه‌وتووه، هاتووه: 28 هاووڵاتی دیكه كه‌ره‌نتین كراوون و 3 هه‌زار و 731 پشكنینی دیكه كراوون و له‌و ژماره‌یه‌ش، 523 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و194یان له هه‌ولێر، 189 له دهۆك، 98 له سلێمانی و 31 له گه‌رمیان و 11شیان له هه‌ڵه‌بجه‌ن.
هه‌روه‌ها هاتووه: 857 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، كه 575یان له سلێمانی، 215یان هه‌ولێر و 36یان له گه‌رمیانن.
سه‌باره‌ت به مردنیش له ئاماره‌كه‌دا هاتووه: 17 كه‌سی دیكه مردوون، كه زۆرترینیان 10 كه‌س بوون له هه‌ولێر، 6یان له سلێمانی، 1یان له هه‌ڵه‌بجه‌یه.