هه‌سارۆكه‌یه‌ك خۆی به‌زه‌ویدا ده‌كێشێت
K24 – مینیسۆتا/ ئه‌مه‌ریكا:
له ژیانی پڕ مه‌ینه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چه‌ندین ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان له ئه‌مه‌ریكا و چه‌ندین وڵاتی تر كه بووه‌ته هۆی دابه‌شبوونی سیاسه‌تی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا، هه‌سارۆكه‌یه‌ك رووی له زه‌وی كردووه و رۆژی 2ی نۆڤێمبه‌ر، رۆژێك به‌ر له هه‌ڵبژاردن خۆی ده‌كێشێت به زه‌ویدا.
به گوێره‌ی زانیاری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ته‌نه نامۆكانی نزیك زه‌وی له تاقیگه‌ی ناسا، رۆژی 2ی نۆڤێمبه‌ر، رۆژێك به‌ر له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا، ته‌نێكی نامۆ كه ناسراوه به VPI2018 خۆی ده‌كێشێت به زه‌ویدا و كۆتایی به ناوچه‌یه‌كی گه‌وره‌ی زه‌وی ده‌هێنێت.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ناسا، هه‌سارۆكه‌كه تیره‌ی ته‌نه‌كه 0.002 كیلۆمه‌تره كه نزیكه‌ی 6.5 پێ ده‌بێت. و ئه‌م ته‌نه كه نامۆیه بۆ یه‌كه‌مینجار وێستگه‌ی بالۆمار له كالیفۆرنیا ساڵی 2018 بینیویه‌تی له گه‌ردووندا و له‌و كاته‌وه وه‌ك ته‌نێكی نامۆ له گه‌ردوون دا ماوه‌ته‌وه و له جوڵه‌دایه.
ناسا وتویه‌تی: ئه‌گه‌ری سێ شوێنی پیاكێشان هه‌یه، به‌ڵام ناوچه‌كانی سه‌ر زه‌وی ئاشكرا نه‌كردووه. چونكه پشتی به 21 تێبینی به‌ستووه له‌ماوه‌ی 12 هه‌زار و 968 رۆژدا.
ئاژانسی ناسا ئه‌وه‌شی ده‌ستنیشانكردووه، كه ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌ڵام نه‌یشاردووه‌ته‌وه كه 0.41% ئه‌گه‌ری پێداكێشانی هه‌یه به زه‌ویدا.
كه‌ناڵی " سی ئێن ئێن" ویستویه‌تی له‌و باره‌یه‌وه لێدوانی ناسا وه‌ربگرێت، به‌ڵام وه‌ڵامی ده‌ستنه‌كه‌وتووه.
پێشتریش له مانگی ئاداری 2020، زانایانی گه‌ردوونناسی ترسیان هه‌بوو كه هه‌ساره‌یه‌كی بچووك له مانگی نیساندا خۆی بكشێشێت به زه‌ویدا، به‌ڵام دواتر ئاراسته‌كه‌ی گۆڕی و ئێستاش له‌گه‌ردووندا ماوه‌ته‌وه. هه‌ربۆیه وایانڕاگهیاند كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له 29 نیسان ته‌واو له زه‌وی نزیك بێته‌وه.
جیمیس ئۆدۆنۆگۆر زانای هه‌ساره‌كان، ئه‌و كات وتی: "مه‌رج نییه نیسان به‌ر زه‌وی بكه‌وێت، به‌ڵام هه‌سارۆكه‌كان له هه‌ر ساتێك‌دا بێت ترسن بۆ سه‌ر گۆی زه‌وی". ئه‌و هه‌سارۆكه‌ی كه بڕیار بوو له مانگی نیسان له زه‌وی نزیك بێته‌وه ناسرابوو به 52768 و له‌ساڵی 1998 ه‌وه ئیداره‌ی فڕۆكه‌وانیی و گه‌ردونناسی سه‌ر به ناسا له لیستی ئه‌و ته‌نه نامۆیانه دایناوه كه نزیكن له زه‌وی و تیره‌كه‌شی 40 كیلۆمه‌تر بوو.