لە كەركووك ئەفسەرێکی کورد دەستبەسەرکرا
K24 - كەركووك:
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک بانگهێشتی عەمید هەڤاڵ عهبدولموحسین بهرزنجی، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی عرووبەی كرد و دوای رۆیشتنی بۆلای فەرماندەییهكه، بە پاساوی كەمتەرخەمیی لەو تەقینەوەی ئەمڕۆ لە كەركووك روویداوه دهستبهسهر كرا.
ئەو ئەفسەرە کوردە لەو بارەیەوە بە "کوردستان24"ی ڕاگەیاند، هۆکاری دەستبەسەرکردنەکەم ئەوەیە، گوایە بنکەی پۆلیسی عرووبە، كە من بەڕێوبەری بنكەكەم، کەمتەرخەم بووە لە پاراستنی ئەو کەسانەی، کە لە تەقینەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆدا بریندار بوونە.
گووتیشی: دەیانەوێت تۆمەتبارمان بکەن بەوەی هۆکاری تەقینەوەکە ئێمە بووینە.
عەمید هەڤاڵ راشیگەیاند، تائێستا دەستبەسەرە و سەرووی خۆی ئاگادارکردووەتەوە بۆ ئەوەی چارەسەری بابەتەکە بکەن.
تەقینەوەكە لە ناو خێوەتێکی شیعەکاندا، لە كاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی یادی موحەڕەم روویدا، کە شیعەکان ھەموو ساڵێك لە دە رۆژی یەكەمی مانگی موحهرەمدا ئەنجامی دەدەن.