ئازاد تۆفیق: مەسرور بارزانی جەختی كردەوە خەڵكی ھەڵەبجە شایستەی سەرجەم خزمەتگوزارییەكانن

پارێزگاری ھەڵەبجە: سەرۆكی حكومەت جەختیكردەوە دەبێت خزمەتی ھەڵەبجە بكرێت
kurdistan24.net

K24 - ھەڵەبجە

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری ھەڵەبجە رایدەگەیەنێت، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان جەختی لەوەكردووەتەوە كە خەڵكی ھەڵەبجە شایەستەی ھەموو جۆرە خزمەتگوزارییەكن و دەبێت خزمەتی شارەكە بكرێت.

پارێزگاری ھەڵەبجە گوتیشی، جەخت جێبەجێكردنی دوو پڕۆژەی گرنگ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە کرا کە یەکێکیان پڕۆژەی پردی (تووەقوت)ە کە لە لایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئەنجام دەدەرێت، هەروەها (ناوچەی پیشەسازی خۆراک) کە دەستەی وەبەرهێنان ئەنجامی دەدات . هەردوو پڕۆژەکەش لە قۆناغی کۆتایی ئامادەکارییدان  و لە ماوەیەکی نزیکدا دوای رێکارە ئیدارییەکان،  بەردی بناغەی ھەردوو پڕۆژەکە دادەندرێت.

شەوی 22/8/2020 ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران لە ھەڵەبجە ھەڵیانكوتایەسەر باڵەخانەی شارەوانی، قایمقامییەت و بنکەی پۆلیسی هاتووچۆیان سووتاند، هەروەها لە کەلار هێرشیان کردە سەر قایمقامییەت و بەشێکیان سووتاند. دوای رووداوەكە دوێنێ 23/8/2020، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ ئاگاداربوون لە دۆخەكە و رەوشی تەندروستی پەیوەندی بە ئازاد تۆفیق پارێزگاری ھەڵەبجە كرد.