ترەمپ بووە کاندیدی فەرمیی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا

K24 - واشنتن
كۆنگره‌ی كۆمارییه‌كان شه‌وی دووشه‌ممه (24-8-2020)، له ناوه‌ندی شاری شا‌رلۆت، له ویلایەتی نۆرس کارۆلاینا به فه‌رمی ده‌ستیپێكرد و ماوه‌ی چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت. له ده‌ستپێكی كاری كۆنگره‌كه‌دا، کۆمارییەکان به‌فه‌رمی سەرۆک تره‌مپ و مایک پێنسی جێگریان بۆ هەڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی 2020ـی ئەمەریکا پاڵاوت.
تره‌مپ له‌نێو چه‌پڵه‌ڕێزان و پێشوازیی گه‌رمی حیزبەکەی، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا، داوای له لایه‌نگرانی كرد وریابن و رێگە له فرتوفێڵ لە هەڵبژاردنەکان بگرن، كه به گوته‌ی ئه‌و "گرنگترین هه‌ڵبژاردنی مێژووی ئه‌مەریكایه". تره‌مپ هەروەها گوتی "دیموکراتەکان تەنیا بە ساختەکاری دەتوانن ئەم هەڵبژاردنە ببنەوە".
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتارەکەیدا، کاندیدەکەی کۆمارییەکان پەیمانی ئەوەی دا له‌ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوودا، رێژەی بێ‌کاری زۆر کەم بکاتەوە و ئابووریی وڵات زۆر باشتر بکەن، "رێگاش ناده‌ین ئه‌مەریكا هه‌رگیز ببێته وڵاتێکی سۆسیالیست".
کاندیدکردنی ترەمپ لەکاتێکدایە 17-8-2020 كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراته‌كان بە ئۆنلاین دەستیپێکرد و بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام بوو، تێیدا به فه‌رمی جۆو بایدن بووە کاندیدی حیزبی دیموكرات و کامێلا هاریس بۆ جێگری بایدن هه‌ڵبژێردرا.
بڕیاره رۆژی 3ـی 11ـی 2020، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مەریكا به‌ڕێوه‌بچێت.
هـ.ر.