ڤاكسینێكی نوێ رێگری له دووباره تووشبوونه‌وه به كۆرۆنا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له زانایانی هۆنگ كۆنگ له توێژینه‌وه‌یه‌كدا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه دووباره تووشبوونه‌وه‌ی مرۆڤ به ڤایرۆسی كۆرۆنا په‌یوه‌ندی به گۆڕانكارییه بۆماوه‌ییه‌كانه‌وه هه‌یه، ژماره‌یه‌ك زانای زانكۆی مۆسكۆ ڤاكسینێكیان داهێنا، كه له حاڵه‌ته جیاوازه‌كاندا فره ئه‌ركه و ده‌توانرێت بۆ زیاتر له مه‌به‌ستێك به‌كار بهێنرێت، یه‌كێك له‌و مه‌به‌ستانه‌ش، رێگریكردنه له دووباره تووشبوونه‌وه‌ی مرۆڤ به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی "ئیزفیستیا"، ئۆلگا كاربۆفا، سه‌رۆكی به‌شی ڤایرۆسه‌كان له كۆلیژی زینده‌وه‌رزانی زانكۆی ناوبراو گوتی: "ئه‌گه‌ر باس له كارامه‌یی ئه‌و پێكوته‌یه بكه‌ین، وه‌ڵامی جیاوازمان ده‌بێت، چونكه ئه‌و ڤاكسینه كاری جیاواز ده‌كات و ژماره‌یه‌ك دژه‌ته‌نی جۆراوجۆر له‌خۆ ده‌گرێت و ته‌نیا دژی یه‌ك په‌تا كار ناكات. بۆیه من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و پێكوته‌یه به‌كارده‌هێنێت، به‌ته‌واوه‌تی پارێزراو ده‌بێت، نه‌ك ته‌نیا له ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵكو له سه‌رجه‌م ڤایرۆسه هاوشێوه‌كانی كۆرۆناش".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و پێكوته‌یه دژی ته‌واوی ڤایرۆسه‌كانی "SARS" و هاوشێوه‌كانی كار ده‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه تا ئێستا بۆ مرۆڤ نه‌گوازراونه‌ته‌وه".
كاربۆفا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له كۆی 8 تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌و پێكوته‌یه، كه له زانكۆی مۆسكۆ ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه كه سێیان به‌ته‌واوه‌تی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه".
گوتیشی: "دوای كۆتاییهاتنی سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پێكوته‌یه، ئه‌وا كێشه‌ی دووباره تووشبوونه‌وه‌ی مرۆڤ به كۆرۆنا به‌ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر ده‌بێت".