ئێران ده‌رگای دوو دامه‌زراوه‌ی ناووكی بۆ پشكێنه‌ران واڵا كرد
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی ئێران، رێگه‌ی داوه، چاودێرانی ئاژانسه‌كه‌یان بچنه ناو دوو وێستگه‌ی ناووكی، كه پێشتر ده‌ستنیشانیان كردبوون بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانیان بكه‌ن.
سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی، رافائیل گرووسی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ئاژانسی ناووكی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ئێران ده‌رگای دامه‌زراوه‌كانی واڵا كردووه بۆ تیمه‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی دووان له دامه‌زراوه‌كانی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له چالاكییه ناووكییه‌كانی ئێران دڵنیا ببێته‌وه.
دوێنێ سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی، رافائیل گرووسی، داوای له كۆماری ئیسلامی ئێران كردبوو، "شه‌فافیه‌ت"ی زیاتر بۆ تیمه‌كانی ئاژانسه‌كه‌ی ده‌ستبه‌ر بكات. رێگه‌ش بدات دووان له‌و دامه‌زراوانه‌ی گومانیان له‌سه‌ره بپشكێندرێن.
رافائیل گرووسی، دوێنێ سه‌ردانی تارانی كرد و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئێران سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به پرۆگرامی ناووكی كۆماری ئیسلامی ئێران گفتوگۆی كرد.