زیاتر لە 10 ھەزار نەوەی سەڵاحەدین ئەیووبی لە لوبنانن

پرۆفیسۆر دکتۆر هاشم ئەیوبی :
kurdistan24.net

پرۆفیسۆر دکتۆر هاشم ئەیوبی نەوەی سەڵاحەدینی ئەیوبییە ویەکێک لە کورەکانی ناو ناوە(سەڵاحەدین). سەرۆکی ناوەندی سەڵاحەدینە بۆ لێکۆڵەینەوەی ستراتیژی،بێجگە لە لوبنان لە چەندین زانکۆی دیکەی نێودەوڵەتی لە ووڵاتانی وەک ئەڵمانیا و فەڕەنسا وانە و سیمیناری پێشکەش کردووە،خاوەنی چەندین کتێبە بە زمانی ئەرەبی و زمانەکانی دیکەی  فەرەنسی و ئەڵمانی،یەکێک لە کتێبەکانی بەناوی فێربوونی زمانی ئەڵمانیە..

سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لە ناوەندە رۆشنبیرییەکان سیمیناری پێشکەشکردووە.

لە زانکۆی جینان لە تەرابلوس راگری کۆلێجی ئادابە و ساڵانەش لە رەمەزاندا تەواوی چین و توێژ و نوێنەری ئایینە جیاوازەکان بۆ خوانی ئێوارە کۆدەکاتەوە و لە باخچەکەیدا بەڵێنی پێکەوە ژیان دووپات دەکرێتەوە..

پێش ئەوەی دیدارەکەمان دەست پێبکەین لە باخچەی ماڵەکەیدا ستافی هەڤپەیڤین قاوەیەکمان لەگەڵ خواردەوە و پیاسەیەکمان ئەنجامدا، ئەو ووتی 7 گوندی ئەم ناوچەیە کە لە زستانیشدا بەفری لێدەبارێت هەمووی کوردانی ئەیوبی لێ دەژین کە ژمارەیان نزیکەی 10 هەزار کەس دەبێت..

لەم دیدارەدا دەڵێت شانازی دەکەن کە بنەچەیان کورد بێت و نایشارێتەوە کەوا زۆر دڵی بە خوێندکارە کوردەکانی لوبنان دەکرێتەوە و دەڵێت قوتابییەکانیش من بە نوێنەری خۆیان دەزانن.

داوای کرد سڵاوی بە هەر کوردێک بگەیەنین کە دەنگ و رەنگی ئێمەی پێدەگات.