بریكاری نوێی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌ستبه‌كاربوو

به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌توانین كاری باش بكه‌ین

K24 – هه‌ولێر:

كەریم سلێمان، بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئه‌مڕۆ له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌كار كرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشكی خستووه‌تەسەر هەنگاوەكانی وەزارەت لەماوەی رابردوو بۆ بەرەو پێشبردن و بووژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری و رایگه‌یاندووه‌، بەهەماهەنگی و یەك تیمی دەتوانرێت سەركەوتووبین لە بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری، بەم نیەتەش دەستمان پێكردووە و بەردەوام دەبین. 

پاشان كەریم سلێمان، بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتیكردووه‌ته‌وه‌، وه‌زیر و بریكاری وه‌زیر دەتوانن بەیەكەوە خزمەتی كەرتی كشتوكاڵ بكەن.