نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: پێویسته كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا، جێنین هانس پلاسخارت، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رایگه‌یاند، كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر به‌غدا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه تا ئێستا بڕگه‌كانی ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كراون.
پلاسخارت له درێژه‌ی گوته‌كانیدا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گوتی: گفتوگۆیەکی بنیاتنەرانە تاکە چارەسەرە و چەندینجاریش ئه‌مه‌م گوتووه.
گوتیشی: دەستووری عێراق ساڵی 2005 نوسرایەوە، جێبەجێ نەکردنی ھەموو بڕگە و ماددەکانی دەستوور وه‌ك چۆن له ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه، ھۆکاری ناکۆکی و کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدایە.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "دوای 15 ساڵ ھێشتا رێکەوتن لەسەر سیستمی فیداراڵی، وزە، سامانە سروشتییەکان، ناوچە کێشەلەسەرەکان، ئەرك و مافەکانی ھەردوولا نەکراوە. ئێستاش، کە ھەردوولا گەیشتوونەتە رێکەوتنێکی سەرەتایی، بەتایبەتی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی ھەرێمی كوردستان، کارێکی باشە و پیشوازی لێدەکەین".
دووپاتیشیكرده‌وه، "مانگی پێنج لە راپۆرتەکەمدا باسم لەوە کرد، لە ھەرێمی کوردستان چاکسازی و لەناوبردنی گەندەڵی دەستپێکردووە. نابێ ھیچ شتێك لەسەر ئەم رێچکەیە لایان بدات."
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق باسی پرسی ئاواره‌كانی كرد و گوتی: تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له ئاواره‌كانی عێراق، كه له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن، به‌هۆی نائارامی ناوچه‌كانیان و بوونی مه‌ترسی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی له‌و ناوچانه، نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
گوتیشی: ئه‌و پرسه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عیراقیش تاوتوێكردووه.