راکان جبووری هه‌وڵ ده‌دات پۆستێکی دیکەی ئەمنی لە کورد وەربگرێتەوە

ئه‌و پۆسته‌ پشكی كورده‌ به‌ڵام كه‌سێكی عه‌ره‌ب له‌شوێنی ئه‌و كاندید كراوه‌

K24- كه‌ركووك:

راکان جبووری، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووك لەدواین هەوڵیدا، دەیەوێت پۆستی بەڕێوبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووك کە پشکی کوردە، لە ئەفسەرێکی کورد وەربگرێت و نووسراوی بۆ ئەفسەرێك کردووە لەنەتەوەی عەرەب.

بەپێی زانیاریەکانی کوردستان24، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووك، بەبێ گەڕانەوە بۆ فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووك نووسراوی ئاراستەی وەزیری ناوخۆی عێراق کردووە بۆ لابردنی ئەفسەرێکی کورد بە پلەی عەقید، هەروەها دانانی ئەفسەرێکی عەرەب لەو پۆستە، لە کاتێکدا ئەو پۆستە پشکی کوردە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست كوردستان24 کەوتوون، راکان جبووری، عەمید قەحتان محەمەدی کاندید کردووە، بۆ وەرگرتنی پۆستی بەڕێوبەری فریاکەوتنی کەرکووك، کە ئێستا (عەقید مازن غەریب) بەوەکالەت ئەو پۆستە بەڕێوەدەبات.

H.B

عەقید مازن غەریب، بەڕێوبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووك
عەقید مازن غەریب، بەڕێوبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووك